هەواڵ

قەرزەکانی یەکێتی تۆپی پێ کۆتایی هات


جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تەئکیدی کردەوە کە ئەوان قەرزاری هیچ کەسێک نین.
لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ کورد سپۆرت، هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند: سەرجەم قەرزەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە شایستە داراییەکانی سەرپەرشتیارو ناوبژیوانان دراوەتەوە، هادی کەریم وتیشی لەماوەی ڕابردوو نەیانتوانی بوو بڕەپارەی مافی ناوبژیوان و سەرپەرشتیارو هەڵسەنگێنەری ناوبژیوانانی سەرجەم خولەکانی پێش کۆرۆنا لەکاتی خۆیدا بدەن، بەڵام دوای پێدانی بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتەوە، سەرجەم ئەو مافانەیان بۆ گەڕاندنەوەو لەئێستادا قەرزەکانیان لانەماوە.
جێی باسە
ئەو بەپرسەی یەکێتی تۆپی پێ سەبارەت بەدەست پێکردنەوەی خولەکانی کوردستان هیچ بەڵێنێکی نەدا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close