ئه‌م هه‌فته‌یه مێرڤانى هێرشبه‌رى كورد له‌یانه‌كه‌ى كوردانى سویدى برده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید بۆ هه‌فته‌ى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك لهسوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید-دا دووچارى شكستهات و به‌مه‌ش بۆ پله‌ى 12ى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ش دابه‌زى.
له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ی پێنجه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 كه به (سوپێرتان) ناسراوه، ئێواره‌ى چوارشه‌ممه 8ى ته‌مموزى 2020 یانه‌ى دالكورد له‌سه‌ر یاریگاى گامالا ئۆلیڤى له‌شارى یۆتۆبۆرى سوید بووه میوانى یانه‌ى گایس یۆتۆبۆرى و سه‌ره‌نجامیش 1-2 یارییه‌كه‌ى دۆڕاند و دووچارى دووه‌م شكستى یه‌ك له‌سه‌ریه‌كى خوله‌كه هات.
نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه 2-0 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى گایس-ى میواندار كۆتاییهات و گۆڵه‌كانیش یه‌كه‌میان مێرڤان چیلیك-ى یاریزانى به‌ئه‌زموونى كورد له‌خوله‌كى 29دا بۆ یانه‌ى گایس-ى تۆماركرد و گۆڵه‌كه‌ى تریش لادان له‌خوله‌كى 39 بهپهناڵتى كردى و له‌نیوه‌ى دووه‌مدا یانه‌ى دالكورد هه‌وڵه‌كانى چڕكرده‌وه تا هیچ نه‌بێت ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه و خاڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا كۆبكاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ته‌نها گۆڵێكى لێكهوتهوه كه یاریزان هێنرى ئۆف له‌خوله‌كى 83دا تۆمارى كرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى دالكورد چه‌ند پله‌یه‌كى تر له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌دا هاته خواره‌وه و له‌پله‌ى 12دا گیرسایه‌وه به 5 خاڵ له 5 یارى (1 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) و (8-5 گۆڵ) و جیاوازى (+3 گۆڵ) و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌كه‌ى مێرڤان چیلیك-ى هێرشبه‌ر (گایس یۆتۆبۆرى) بووه خاوه‌نى دووه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه و بۆ پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى سوپێرتانى ساڵى 2020 سه‌ركه‌وت به 7 خاڵ له 5 یارى (2 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) و (5-7 گۆڵ) و جیاوازى (-2 گۆڵ).
شایه‌نى باسه مێرڤان چیلیك-ى ته‌مه‌ن 30 ساڵ، بۆ دووه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020دا، گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات و پاش ته‌واوبوونى یارییه‌كان هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خوله‌كه‌ش، خاوه‌نى 2 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵه له 5 یارى و 448 خولهك یاریكردندا.