هەواڵ

ئیسپانیۆڵ لەسەر دەستی بارسا ماڵئاوایی لە لالیگا کرد

ماڵئاوایی کردن لەخولی رووناکییەوە بەرەو تاریکی** هەمیشە بەئازارە، ئازارەکەی بەسوێترە ئەگەر لەسەر دەستی رکابەرەکەت بێت، ئەمە رێک بەسەر یانەی ئیسپانیۆڵ هات کاتێک بەگۆڵێکی بێوەڵام بەیانەی بارسێلۆنا دۆڕا و هیچ هیوایەکی بۆ مانەوە لەخولی پلە یەکی ئیسپانیا (لا لیگا) نەما و دابەزی.

یانەی ئیسپانیۆڵ لەخراپترین دۆخیدا بووە میوانی یانەی بارسێلۆنا لەدێربی کەتەلۆنیا، بەئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام شکستی هێنا، بەوەش بە ٢٤ خاڵەوە لەدوا پلەی ریزبەندی مایەوە و چیتر ناتوانێت تەنانەت بەبردنەوەی ئەو سێ یارییەشی لەخولەکەدا ماویەتی بمێنێتەوە لەخولەکەدا.

** خولی رووناکی هەمیشە بەبەرزترین خولی وڵاتان دەوترێت بەوپێەی یانەکان زیاتر دێنە بەرچاو و میدیاکان گرنگی بەئەنجام و یاریزانەکانیان دەدەن، بەپێچەوانەی خولی تارییکیەوە کەبەخولەکانی خوارتر دەوترێت کەگرنگیەکی ئەوتۆیان پێنادرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close