هەواڵ

شێركۆ جه‌بارى: هه‌ندێ یاریزان كه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن تواناكانیان سنوورداره‌ و شایسته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ نین

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

شێركۆ جه‌بارى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كورد چاوه‌ڕێى ده‌رفه‌تێك ده‌كات تا دووباره‌ بۆ یاریكردن روو له‌ئه‌وروپا بكاته‌وه‌ و خواستیشى ئه‌وه‌یه‌ سه‌رله‌نوێ داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق بكرێته‌وه‌.

شێركۆ كه‌ریم (شێركۆ جه‌بارى) هێرشبه‌رى لاوى كورد له‌میانه‌ى دیدارێكى كورتدا له‌گه‌ڵ وێبسایتى (Iraq.fpg) رایده‌گه‌یه‌نێ چاوه‌ڕێى ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌م تا بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ژیانى پیشه‌گه‌ریی له‌ئه‌وروپا، من له‌ئه‌وروپا چوومه‌ نێو ژیانى پیشه‌گه‌رى، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌زموون و هه‌ندێ باردۆخ كه‌ روویاندا به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌خولى نه‌مسا یاریم كرد، بوومه‌ قوربانى، هه‌روه‌ها به‌هۆى نه‌بوونى بریكارێكى باش بۆ كاره‌كانم كه‌ داكۆكى له‌مافه‌كانم بكات.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و راهێنه‌ره‌كه‌ى، شێركۆ جه‌بارى ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى عێراق بووه‌، ده‌ڵى: هه‌ندێ یاریزان كه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن تواناكانیان سنوورداره‌ و شایسته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ نین، له‌هه‌ڵبژارده‌كانى عێراقدا ناهه‌قیی زۆرم به‌رامبه‌ر كراوه‌ و هه‌لى یاریكردنى ته‌واوه‌تیان پێ نه‌داوم، فه‌یسبوك و میزاجییه‌كان ئه‌وانه‌نه‌ بڕیار ده‌ده‌ن له‌داوه‌تكردنى یاریزانان بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، تائێستاش خواستى من ئه‌وه‌یه‌ سه‌ر له‌نوێ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سریچكۆ كاتانیچ-ى سلۆڤینیایی راهێنه‌رێكى باشه‌، به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ بتوانێ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بگه‌ێنێته‌ كۆتاییه‌كانى مۆندیال، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى هیچ شتێك كه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌رى بێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئومێدێك هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن.

له‌باره‌ى دووباره‌ یاریكردنه‌وه‌ بۆ یانه‌ى هه‌ولێر، ئه‌م هێرشبه‌ره‌ كه‌ركوكییه‌ ده‌ڵى: تائێستا نازانم بۆ وه‌رزى داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بم یان نا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ رادان-ى راهێنه‌ر په‌یوه‌سته‌ پێمه‌وه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close