هەواڵ

لێدانی سزا سەرکەپکانی کردە ئەستێرەی ڕاپەڕین

سەرنوسەر

لیژنەی باڵای تیپە میلیەکانی ڕاپەرین خولی ھەڵبژاردەی قەزا و ناحیەکانی لە ئیدارەی ڕاپەرین کردەوە، خولەکە بە بەشداری ١٢ تیپی ھەڵبژێردراوی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێووەچوو.

شایەنی باسە یاری کۆتای خولەکە لەنێوان تیپی میلی سەرکەپکان و تیپی میلی حاجیاوا لەیاریگای گەورەی چوارقوڕنە بە ئامادە بوونی ھاندەرێکی زۆر بەڕێووەچوو، دوای چەندین ھێرش لە نێوانیان کۆتای یارییەکە بەیەکسان بوون کۆتای پێھات، بەڵام بەھۆی لێدانی یەکلای کەرەوە سەرکەپکان توانی سەربکەێت و ببێتە ئەستێرەی قەزاو ناحیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.

تیپەمیلیەکان لە کوردستاندا ھەوادارێکی زۆری ھەیە، ساڵانە خولی جۆراوجۆر لەناوچەکانی کوردستان بەڕێووە دەچن..

وێنەگری وەرزشی : ئاراز بارتز

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close