هەواڵ

گۆڵچییەکی عێراقی لەئوتومبیلەکەیدا بەخنکێنراوی دۆزرایەوە

درەنگانێکی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی کەرار ئیبراهیم گۆڵچی وەرزی رابردووی یانەی تەڵەبە و پێشووی یانەی مینا بەخنکێنراوی لەناو ئۆتۆمبیلەکەی دۆزرایەوە.

کورد سپۆرت بۆ پرسیارکردن لەچەند لایەنێکی تایبەتی ژیانی ئەو گۆڵچییە پەیوەندی بە یاسین کەریم-ی گۆڵچی بەتوانای کوردەوە کرد کەپێشتر لەیانەی مینا بەیەکەوە یارییان کردووە و تا پێش مردنیشی پەیوەندیان هەبووە، یاسین وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی ئەوەشی خستەڕوو کە کەرار کەسێک بووە بەردەوام کێشە و ئاژاوەی لەگەڵ کەسانی چواردەوری هەبووە.

کەرار ئیبراهیم ساڵی ١٩٩٣ لەشاری بەسڕە لەدایکبووە و یاریی بۆ یانەکانی مینا و نەوتی ناوەڕاست و تەڵەبە کردووە هەروەها یاریزانی هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵۆمپی و نیشتیمانی عێراق بووە.

 

کەرار ئیبراهیم-ی کۆچکردووە لەگەڵ نور سەبری و یاسین کەریم

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close