وتار

چامپیۆنس لیگ؟ ئەمساڵیش چاوەڕێ بکەین؟!

 
*چێنەر عەبدول قادر
هێنانی رۆناڵدۆو چەندین گۆڕانکاری تر بۆ ئەوەیە کە یۆڤانتۆس چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنێت بەڵام وادیارە رێگای ئەمجارەیان لەهەموو کات قورسترە.
 
ئیدارەی یۆڤانتۆس دەزانن کە ماوەی ٢٤ ساڵە چامپیۆنس لیگ لێیان تۆراوە، بۆیە بەهێزترین یاریزان و گۆڵکەری خولەکەیان هێنا تا لەگەل ئەو جامە گوێ گەورەیە ئاشتببنەوە، بەڵام وەرزی پێشوو بەرامبەر ئەجاکس ماڵئاواییان کرد، بۆ ئەم وەرزە راهێنەری نوێ و دی لیخت لە بەرگری ئەوەی پیشانداین کە یۆڤانتۆس لە هەوڵ بەردەوامە بۆ نازناوەکە.
 
راستە رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی لەیاری رۆیشتنی قۆناغی ١٦ بەرامبەر لیۆن بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕان، بەڵام وەستان خولی فەرەنسی و توانای یۆڤانتۆس پێمان دەڵێت کە توانای سەرکەوتنیان هەیە لە یاری گەڕانەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تیروپشکەکە ئیشەکەی لە تیپەکەی ساری تێکدا.
 
یۆڤانتۆس ئەگەر لیۆنی تێپەڕاند رووبەڕوی براوەی مان سیتی و ریاڵ مەدرید ئەبێتەوە، لە دوای ئەوەش لەپێش کۆتایی بایرن میونخ یان بەرشەلۆنە چاوەڕێی ئەکەن (بێگومان ئەگەر موعجیزە رونەدات)،  لە یاری کۆتایی هەر ئاسان نابێت، راستە یاریەکان لە پرتوگالە و یەک یاریەو بێ هاندەرە، بەڵام رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی رێگاکەیان زۆر زۆر قورسە و پێدەچێت هاندەرانی یۆڤانتۆس پێویستبکات ساڵێکیکەش چاوەڕێ بکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، یۆڤانتۆس کێشەی هەیە و تیروپشکەکەش هیچ هاوکاری نەکرد بۆیە ئێشەکە زۆر قورس بوو، بەڵام ئەگەر یۆڤانتۆس توانی ئەم بەربەستە بەهێزانە تێپەڕێنێت و ببێتە پاڵەوان ئەوا بردنەوەیەکی مێژووی ئەبێت!!! بەڵام قورسە، من هاندەری یۆڤیبم زۆر دڵم بەو پێشبینە خۆش ناکەم.
هیتر ببینە

وتار

Check Also

Close
Back to top button
Close
Close