هەواڵ

بۆ پزیشکەکانی ریاڵ چارەسەری ناوبژیوانیان کرد؟

ناوبژیوان توشی پێکان هات و پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید چارسەریان کرد، ئایا ئەمە ئاساییە؟
 
دکتۆر هاوکار سالار ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم روداوە بۆ سایتی کورد سپۆرت وەڵام دەداتەوە.
 
ناوبراو دەڵێت: بەپێی یاسا هیچ بڕگەیەک نیە باسی ئەو حاڵەتە بکات، تەنها ئەوەیە کە ناوبژیوان توشی پێکان ببێت، نزیکترین پزیشک دەچێت هاوکاری دەکات، یان پزیشکی هەردوو تیپ دەکرێت بەوکارە هەڵسن.
 
ناوبژیوان یاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئەلەڤێس لە هەفتەی ٣٥ ی خولی ئیسپانی توشی پێکان بوو، هەرچەندە چارەسەریشی بۆ کرا، بەڵام لە نیوەی دوەمدا ناوبژیوانی چوارەم یاریەکەی تەواوکرد.
 
دکتۆر هاوکار باسی لەوەشکرد کە ناوبژیوان ناکرێت کە پزیشکێک بێت هاوکاری بکات و رەتی بکاتەوەو داوای پزیشکی تیپەکی تر بکات لەوکاتەی پێویستی پێیەتی.
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close