دیلار چۆن بوو به بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵ و كێ رێنیشانده‌رى بوو؟

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
دیلار كیسیكیۆل-ى خانمه بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده، زیاتر له‌ساڵێكه قۆناغى ئاماتۆر-ى یارى بۆكسێنى تێپه‌ڕاندووه و وه‌ك بۆكسێنهرێكى پیشه‌گه‌ر (پڕۆفیشناڵ) له‌سه‌ر ئاستى جیهانیدا ده‌ركه‌وتووه، له‌دوو ئه‌زموونى رابردووى یاریكردنى قۆناغى پیشه‌گه‌ریدا سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌مشه‌و له‌ئه‌زموونى سێیه‌میدا به‌رامبه‌ر به تێرێزا دڤۆراكۆڤا-ى خانمه بۆكسێنه‌رى كۆمارى چیك ده‌جه‌نگێت.
كورد سپۆرت به‌پێویستى زانى كورته‌یه‌ك له‌ژیانى تایبه‌تى و ده‌ستپێكى هاتنه نێو دنیاى بۆكسێن و ژیان و باكگراوه‌ندى ئه‌م خانمه بۆكسێنه‌ره بۆ خوێنه‌رانى و عاشقانى یارى بۆكسێن بخاته‌ڕوو.
*دیلار كوردى كامه به‌شى كوردستانه و له‌كوێ له‌دایكبووه؟
خانه‌واده‌كه‌ى دیلار له‌باكوورى كوردستانه‌وه به‌دیاریكراوى له‌ناوچه‌ى بازاركیس-ى شارى (مه‌رعه‌ش) گورگوم رووده‌كه‌نه ئه‌ڵمانیا و له‌شارى لیڤه‌ركوزن-ى ئه‌م وڵاته نیشته‌جێ ده‌بن، دیلار ساڵى 1992 له‌م شاره‌ى ئه‌ڵمانیا له‌دایك ده‌بێت.
*كه‌ى خۆى له‌یارى بۆكسێندا دۆزییه‌وه؟
دیلار له‌ته‌مه‌نى 17 ساڵیدا تواناكانى خۆى له‌یارى بۆكسێندا ده‌بینێته‌وه و له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كانى بۆكسێنى ئه‌ڵمانیادا له‌چه‌ند پاڵه‌وانێتی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌شدارى كردووه و وه‌ك بۆكسێنهرێكى ئاماتۆر ده‌ركه‌وتووه و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ری ده‌سته‌به‌ر كردووه، ساڵى 2014 له‌ته‌مه‌نى 22 ساڵیدا وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌جێ ده‌هێڵێ و به‌شێوه‌یه‌كى ههرهمهكى رووده‌كاته ئوسترالیا و نیوزیله‌ندا و بۆ ماوه‌ى 9 مانگ له‌م دوو وڵاته ده‌بێت و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا و بۆ چه‌ند ساڵێكى تر به‌رده‌وامى به‌یارى بۆكسێن ده‌دات و له‌سه‌ر ئاستى ئه‌ڵمانیادا ئه‌نجامه‌كانى به‌رچاو ده‌بن.
*چۆن بووه بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵ و كێ رێنیشانده‌ر و له‌پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانى بوو؟
دیلار ساڵى 2019 له‌به‌ر خۆشه‌ویستى و عه‌شقى زۆرى بۆ یارى بۆكسێن و به‌دیهێنانى خه‌ون و ئامانجه‌كانى كه‌ببێته بۆكسێنهرێكى پیشه‌گه‌ر (پڕۆفیشناڵ)، واز له‌كاره‌كه‌ى ده‌هێنێت و له‌شارى لیڤه‌ركوزن-ى ئه‌ڵمانیاوه رووده‌كاته شارى هامبۆرگ و له‌م شاره‌دا نیشته‌جێ ده‌بێت، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئیسماعیل ئۆزن (ئۆتۆ)ى بۆكسێنه‌رى ناودار و پڕۆفیشناڵى كوردى ئه‌ڵمانیا رێنیشانده‌رى ده‌بێت و وه‌ك بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵ له‌م شاره‌دا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ئه‌ودا له (یونیڤێرسوم بۆكس پڕۆمهیشن -Universum Boxpromotion) ده‌ستبه‌كارده‌بێت و هه‌ر ئه‌میش له‌پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانى بوو.
*به‌زوویی و پێشوه‌خته به‌ئامانج و خه‌ونه‌كه‌ى گه‌یشت!
به‌ڵێ دیلار كیسیكیۆل-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ، توانى به‌زوویی و پێشوه‌خته به‌ئامانج و خه‌ونه‌كه‌ى بگات، ئه‌وه‌بوو وه‌ك چۆن له‌ژیانى یاریكردنیدا وه‌ك بۆكسێنهرێكى ئاماتۆر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، له‌ژیانى پڕۆفیشناڵیشدا به‌هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌ر له‌ساڵى 2019دا وه‌ك بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵ سه‌ره‌تایه‌كى جوانى بۆخۆى نووسییه‌وه و دوو یارى ده‌كات و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌بردنه‌وه‌ى خۆى كۆتایی پێده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ك و هاندانێك بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به‌یارى كردن بدات بۆ سه‌ركه‌وتنى زیاتر و گه‌یشتن بهلوتكهى ریزبه‌ندى جیهانی.
*باكگراوه‌ندى جه‌نگاوه‌ر:
-ناو: دیلار كیسیكیۆل.
-ساڵى له‌دایكبوون: 1992.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى لیڤه‌ركوزن-ى ئه‌ڵمانیا.
-به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى ناوچه‌ى بازاركیس-ى شارى (مه‌رعه‌ش) گورگوم-ى باكوورى كوردستان-ه.
-شوێنى نیشته‌جێبوون: شارى هامبۆرگ-ى ئه‌ڵمانیا.
-یارى: بۆكسێن.
-پیشه: بۆكسێنه‌ر-ى پڕۆفیشناڵ.
-كێش: 61.2 كگم.
-یه‌كه‌م خانمه بۆكسێنه‌ره لهیونیڤێرسوم بۆكس پڕۆمهیشن (Universum Boxpromotion) ئه‌ندامه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى (ئیسماعیل ئۆزن/ ئۆتۆ) راهێنه‌رى به‌ئه‌زموونى كوردى باكوور و نیشته‌جێى ئه‌ڵمانیا مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
-بۆ یه‌كه‌مجار رۆژى 7-9-2019 وه‌ك بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵ ده‌ركه‌وتووه.
-وه‌ك بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵ ته‌نها 2 یارى له‌شارى هامبۆرگ-ى ئه‌ڵمانیادا كردووه و هه‌ر 2 یارییهكهشى بردۆته‌وه، یه‌كه‌میان رۆژى 7-9-2019 له نانا چاكڤاشڤیلى خانمه بۆكسێنه‌رى جۆرجی و دووه‌میان رۆژى 9-11-2019 له ماریا زیڤكۆڤیچ-ى خانمه بۆكسێنه‌رى سربى.
-ریزبه‌ندى جیهانیی: پله‌ى 51 به 5 خاڵ له 2 بردنه‌وه‌دا.
-ئێستاش جگه له‌یارى بۆكسێن، وه‌ك راهێنه‌رێكى یارییه‌كه و له‌بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى-ش كارده‌كات.