هەواڵهونەرە بەرگریەكان

لەماوەی ٥ رۆژدا ٩ کیلۆگرامی داگرت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەکەی

خۆرخێ ماسڤیداڵ ئه‌ستێره‌ی UFC له‌ ماوه‌ی ٥ ڕۆژدا ٩ كیلۆگرامی له‌ كێشی داگرت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی كێشی ٧٧ کیلۆگرام عوسمان یاری بكات.


له‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری پێشووی عوسمان (گیلبێرت بۆرنس) دووچاری ڤایرۆسی كرۆنا بوو به‌ڕێوه‌به‌رانی یو ئێف سی په‌یوه‌ندیان به‌ ماسڤیداڵ ه‌وه‌ كرد تا ببێته‌ شوێن گره‌وه‌ و بۆ ئه‌و یاریه‌ ئاماده‌ بێت كه‌ ته‌نیا ٦ ڕۆژ مابوو بۆیاریه‌كه‌.

ئه مه‌ش بڕیارێكی قورسه‌ بۆ یاریزانان چوونكه‌ ئه‌م هه‌له‌ زۆر به‌ قورسی هه‌ڵده‌كه‌وێت بۆیان تا بۆ پشتێن یاری بكه‌ن وه‌ رازیبوون پێی له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ دا كه‌ هیچ ئاماده‌كاریه‌كیان بۆ نه‌كردبێت كارێكی ئه‌سته‌مه‌ نزیكی ٨ هه‌فته‌یان ده‌وێت بۆ خۆ ئاماده‌كردن.

یاریزانان له‌ كۆتای كه‌مپه‌كه‌یان بۆ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ یاریه‌كان پێویستیان به‌ ١٠ ڕۆژ زیاتره تا كێشیان بگه‌یه‌ننه كێشی مه‌به‌ست، به‌ڵام ماسڤیداڵ له‌و ماوه‌ كه‌مه‌دا و به‌ سه‌فه‌رێكی دوورو درێژ له‌ ڤێگاس-ه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا وه‌ستان و پیزایه‌كیان خوارد.

ماسڤیدال لەپۆستێكدا له‌ ئێنستاگرام نووسی ناتوانم به‌ ئێتاڵیادا تێبپە‌ڕم و پیزا نه‌خۆم، دوای ٥ ڕۆژ گه‌یشته‌ كێشی مه‌به‌ست ڕۆژی هه‌ینی به‌ فه‌رمی هه‌موو یاریزانه‌كان پێوانەی کێشیان كرد، شه‌وی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر ١ ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، شایه‌نی باسه‌ ئه‌م ئیڤێنته‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ ترین ئیڤێنته‌كانی ئه‌مساڵ سه‌رۆكی یو ئێف سی ڕای گه‌یاند كه‌ تاكه‌ رێكۆرد ئه‌م یاریه‌ ماویه‌تی بیشكێنێت یاری (حه‌بیب و كۆنه‌ره)‌ له‌ رووی بینه‌رو وه‌ كرینی یاریه‌كان به‌ ئۆنلاین.

ماسڤیداڵ.له‌كاتی كێش داگرتن له‌ رێی ئاو (water cut)
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close