ژیانی ئەستێرەكان

سێر ئەلێكس فێرگسن

ئامادەکردنی: ژوان ئەحمەد

سێر ئەلێكس فێرگسن هەمیشە ناوێكی جیانەكراوەیە لە تیپی شەیتانە سورەكان و وتەیەكی بەناوبانگی هەیە كە دەڵێت: (پێشبینی كردن شتێكە كەدەبێت لەگەڵیدا بژیین، دەبێت یاریزانانیش ئەوە بزانن كەتواناكانین نەگۆڕاوە).

سێر ئەلێکس فێرگسن ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٠ لەنێو یاریگا و هاندەرانی مانچستەر یونایتد

سێر ئەلێكس فێرگسن یەكێكە لە باشترین و سەركەوتووترین راهێنەرى تیپى تۆپی پێیە، بۆ چەندین ساڵ لە لوتكەدا ماوەتەوەو چەندین جامی بەدەستهێناوە، پێشتر هاوشێوەى لەمێژووی تۆپێی ئینگلیزیدا نەبووە، هاوكاریش بووە بۆ ئەوەى یانەى مانچستەر یونایتد ببێتە یانەیەكی دەوڵەمەندو سەركەوتوو لەجیهاندا.

فێرگسن سكۆتلەندییە سەرەتا بە یاریزان و پاشان بۆتە بەڕێوەبەرى ئیست ستیرلینگشەر و سەینت میرێن و پاشان بۆتە بەڕێوەبەرێكی سەركەوتووى تیپی ئەبێردین.

ساڵى 1986 بەناونیشانی راهێنەر لەمانچستەر یونایتد دامەزرا، تیپى ئەو یانەیەی بە تەواوی گۆڕى و رێگای بەرەو سەركەوتن و بردنەوەی هەڵبژاردەكان دەستپێكرد.

ئێستاش مانچستەر یونایتد خاوەنى زۆرترین جەماوەرو هاندەرى وەرزشییە كە زیاتر لە 300 ملیۆن هاندەر، ئەو ژمارەیەش دەكاتە نزیكەى 5%ى هەموو دانیشتووانى جیهان.

ئەلێكس فێرگسن شێوازێكی تایبەتی بەرێوەبردنى هەبوو، پێى وایە هیچ یاریزانێك گرنگتر نییە لەتیپەكە، پێویستە پابەندنى یاساو رێنماییەكانى بێت، یان دەبێت بەجێی بهێڵێت، ئەمەش وایكرد كە هەندێك لە یاریزانە لێزان و ئەستێرەكانى تۆپى پێ ئەو یانەیە بەجێبهێڵن و دۆخێكی ناخۆش بۆ ئەلێكس فێرگسن دروست بكەن، بەتایبەتى دەیڤد بێكهام و كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

چەند جارێك گیروگرفت دروست بوو، دواجار پێڵاوێکی هەڵدا و داى بەناوچەوانى بێكهامدا، لەبارەى ئەو ڕوداوەوە، فێرگسن دەڵێت: ئەوە رێكەوت و رووداوێكى زۆر سەیر بوو، ئەو رووداوە جارێكى تر دووبارە نابێتەوە.

شێوەی بێکهام دوای رووداوەکە

لەوەرزی 2004 و 2005 یاریزان واین رونی هاتە ریزەكانى ئەو تیپەوە و تواناو لێوەشاوەییەكانى بۆ هەمووان سەلماند، لەو كاتەشەوە بووە جێگەى سەرنج و گرنگیدانى بەو یاریزانە، لە پاڵەوانێتى ئەوروپادا بەشداریی كردو چوار گۆڵى تۆمار كرد بەوەش بووە یەكەمین یاریزان لەتەمەنى 17 ساڵیدا ببێتە یاریزانی تیپە رەسەنەكەى ئینگلتەرا و گۆڵ تۆمار بكات.

وەین رونی و فێرگسن لەکاتی ناساندنی ئەو یاریزانە بەمیدیاکان

واین رونی و ئەلێكس فێرگسن پێكەوە گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، كە تواناو شێوازی رونی و هەروەها لێزانیی ئەلێكس فێرگسن نیشان دەدات.

لە یەكێك لە یاریەكاندا هاواری كرد: واین وەرەوە جێگەى خۆت، ئەو كوڕە خەریكە من شێت ئەكات، وەرەوە جێگەى خۆت، دوور مەكەوەرەوە، بەراستى خەریكە شێتم ئەكات.

فێرگسن دەڵێت: من زۆر بەختەوەرم بەو كارەی دەیكەم، لەگەڵ زۆر كەس و یاریزانی جیاوازدا هەڵسوكەوتم كردووە وەك مایكینا، رۆبسن، چەندانى تریش.. ئێستا ئەو گەنجە بەتوانایەى ناوی واین رونی-یە. لەدڵەوە ئەڵێم هەموو كەس باس لێزانی ئەو دەكەن، بەڵام من پێموایە ئەوەى ئەو دەیكاتە ئەوەیە كەدڵی دەیەوێت بیكات.. لەدڵییەوە دەیكات.

لەپاى خزمەتە بەردەوامەكانى بۆ یاریی تۆپى پێ، ئەلێكس فێرگسن بۆتە ئەندامی یانەى بەناوبانگەكانى تۆپى پێی ئینگلیزی و شاژنە ئەلیزابێس لەساڵى 1999 دا نازناوی شاسواری پێدا.

فێرگسن و مەدالیای رێزلێنانی شاهانەی بەریتانیا

سووربوون و بەردەوامبوونى ناوبانگ و شارەزاییەكی زۆرى بوارەكەى خۆیی پێبەخشى. درێژترین ماوە بەڕێوەبەرى تیمی سەرەكی بووە كە هیچ كەسی تر ئەوەندە لەو پۆستەدا نەماوەتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close