رێوان یه‌كه‌م گۆڵیشى لهئالسڤێنسكانى سوید سازكرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رێوان ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى ئۆسترسوند ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گۆڵى خۆى لهئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020 سازكرد و بردنهوهشى بهیانهكهى به‌خشى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌موزى 2020ى لهدهستپێكى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)، یانه‌ى ئۆسترسوند به‌به‌شداریی سه‌ره‌كى رێوان ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكار له‌سه‌ر یاریگاى فالكۆن ئالكۆهۆلفرى بووه میوانى یانه‌ى فالكینبێرگز و سه‌ره‌نجامی یارییه‌كى به‌هێزیش، توانى 1-0 براوه‌بێت و ببێته خاوه‌نى دووه‌م بردنه‌وه‌ى خولى ئه‌مساڵ، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش به‌لێهاتوویی رێوان به‌دیهات و تیایدا له‌خوله‌كى 59دا تۆپێكى بۆ جۆردان ئاتا كادیرى نایجیرى به‌رزكرده‌وه و ئه‌میش تاكه گۆڵى بردنه‌وه‌ى یانه‌ى ئۆسترسوند-ى پێ تۆماركرد.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵى رێوان ئه‌مین بوو له‌خولى نایابى یانه‌كانى سوید سازى بكات، پاش ئه‌وه‌ى له‌هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خوله‌كه‌شدا توانی یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌خوله‌كه‌دا و گۆڵى 2-1ى بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى كالمار بهپهناڵتى له‌خوله‌كى 88دا تۆماربكات و بردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى خولى ساڵى 2020 پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى بكات.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ى ئۆسترسوند بووه خاوه‌نى 7 خاڵ له 7 یارى (2 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن) و 5 گۆڵى هه‌یه و 10 گۆڵى لێكراوه و 5 گۆڵ قه‌رزداره و له‌پله‌ى 12ى ریزبه‌ندى یانه به‌شداره‌كانى ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 دایه و رێوان ئه‌مین-ى یاریزانى لاوى كوردى ته‌مه‌ن 24 ساڵیش كه درێسى ژماره 5ى یانه‌كه‌ى له‌هێڵى ناوه‌ند ده‌پۆشێت، له هه‌ر 7 یارى یانه‌كه‌یدا 621 خولهك ده‌ركه‌وتووه و خاوه‌نى 1 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵه.