سێ یارى و سێ بردنه‌وه بۆ خانمه بۆكسێنهرهكهى كورد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
دیلار كیسیكیۆل-ى خانمه بۆكسێنه‌رى پڕۆفیشناڵى كورد له‌یارى سێیه‌مى ژیانى پڕۆفیشناڵیدا زۆر به‌ئه‌سته‌م له تێرێزا دڤۆراكۆڤا-ى خانمه بۆكسێنه‌رى كۆمارى چیك-ى برده‌وه و به‌سێیه‌م بردنه‌وه‌ى یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك گه‌یشت.

ئێوارى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ته‌مموزى 2020، دیلار-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ و خاوه‌ن پله‌ى 50ى ریزبه‌ندى جیهانى له‌سه‌ر حهلهبهى دوسلدۆرف-نۆردراین ڤیستڤاڵن-ى ئه‌ڵمانیا و له‌سێیه‌م یارى ژیانى پیشه‌گه‌ری و له‌كێشى 61.2 كگمدا توانى به‌كۆده‌نگى (3-0) له تێرێزا دڤۆراكۆڤا-ى خانمه بۆكسێنه‌رى چیكى و خاوه‌نى پله‌ى 73ى ریزبه‌ندى جیهانى بباته‌وه.

شایه‌نى باسه دیلار كیسیكیۆل كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى ناوچه‌ى بازاركیس-ى شارى (مه‌رعه‌ش) گورگوم-ى باكوورى كوردستانه، بۆ یه‌كه‌مجار رۆژى 7-9-2019 وه‌ك بۆكسێنهرێكى پڕۆفیشناڵ ده‌ركه‌وتووه و له‌شارى هامبۆرگ-ى ئه‌ڵمانیادا له ناناچاكڤاشڤیلى خانمه بۆكسێنه‌رى جۆرجی بردۆته‌وه و یارى دووه‌میشى رۆژى 9-11-2019 به‌رامبه‌ر به ماریا زیڤكۆڤیچ-ى خانمه بۆكسێنه‌رى سربى ئه‌نجامداوه و لێى بردۆته‌وه.