هەواڵ

رۆژنامەنووسە وەرزشییەکەی دهۆک کۆرۆنای تێپەڕاند

پاش مانەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەنەخۆشخانەکانی بەغداد و دهۆک دواجار داود ئیسحاق رۆژنامەنووسی وەرزشی شاری دهۆک کەلەپێکهاتەی مەسیحیە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند و رێگەی پێدرا بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی بەمەرجێک دوو هەفتە نەیەتەدەرەوە و خۆی کەرەنتین بکات.

داود ئیسماعیل لەنەخۆشخانە

داود کەلەسەر ئاستی عێراق رۆژنامەنووسێکی وەرزشی ناسراوە لەم دواییە لەکەناڵێکی نوێ دەستبەکاربوو بەناوی (UTV)، دوو هەفتە لەمەوبەر دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەنەخۆشخانەیەکی بەغدادی پایتەختی عێراق، داواکرا بیگەڕێننەوە بۆ دهۆک تاوەکو لەکەس و کاری نزیک بێت کەماوەی شەش مانگ بوو بەهۆی کارکردن لەبەغداد دابڕابوو لێیان.

بەهۆی قورسی رێکارەکان سەرەتا نەتوانرا داود بگەڕێندرێتەوە بۆ دهۆک، بەڵام عیماد محەمەدی یاریزانی پێشووی عێراق هاتە ناو بابەتەکەوە و توانی وەزارەتی وەرزش و لاوان رازی بکات داود بگەڕێننەوە بۆ شارەکەی.

داود لەکاتی جێهێشتنی نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close