هەواڵ

دواین زانیاریی لەسەر دۆخی تەندروستی ئەحمەد ڕازی

رۆژی دووشەممە ١٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق ئەحمەد ڕازی ئاشکرایان کرد ناوبراو دۆخی تەندروستی بەرەو باشترچووە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوامبێت لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت و پێوستە لەماڵەوە خۆی کەرەنتین بکات تا بەتەواوەتی لەنەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لەدوو رۆژی رابردوودا ناوبەناو پلەی گەرمی رازی بەرزبۆتەوە و کێشەی کەمی ئۆکسجینی ناو خوێنی هەبووە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە تەندروستی ئەو ئەستێرە وەرزشییە بەرەوباشبوون چووە.

رۆژی شەممە ١٣ ی حوزەیران دوای گومانی تووشبونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەحمەد ڕازی خاوەنی تاکە گۆڵی عێراق لەجامی جیهانی سەردانی نەخۆشخانەی کرد و دوای پشکنین دەرکەوت دووچاری ئەو پەتا جیهانییە بووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close