هەواڵ

داوەرێکی نێودەوڵەتی شاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد

مەحمود نورەدین داوەری نێودەوڵەتی پێشووی تۆپی پێ و سەرپەرشتیاری داوەران بەهۆی جەڵتەوە لەشاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کەساڵی ٢٠٢٠ ساڵێكی پڕ لەنەهامەتی بوو بۆ خانەوادەی وەرزش و وەرزشکاران لەعێراق بەلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لەوەرزشکاران و ئەستێرەکان بەهۆکاری جیاواز لەسەرووی هەموویانەوە نەخۆشی کۆرۆنا.

کەمن ئەو داوەرە عێراقیانەی توانیویانە ببنە جێی رەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و جیهان و ببنە داوەری نێودەوڵەتی، بەڵام مەحمود نوردەین توانی یەکێک بێت لەو کەمینەیە و باجی نێودەوڵەتی وەربگرێت، لەمانگی ٤ ی ئەمساڵیشدا وەک ئەندامی لیژنەی داوەران لەیەکێتی تۆپی پێی عێراق دەستنیشانکرا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close