هونەرە بەرگریەكان
ئەمیرخانی بەکەمترین ماوە رکابەرەکەی دا بەزەویدا

لەپاڵەوانێتی UFC251 لەئەبوزەبی ئیمارات، ماكوان ئه‌میرخانی ئەستێرەی کورد له یاریی به‌رامبه‌ر دانی هێنری سکۆتلەندی سەركهوتنی بەدهست هێنا، ئەمە لەکاتێدابوو کەبیستەم یاریی پرۆفیشناڵی ماکوان بوو لە ی‌و ئێف سی.
لەسەرەتادا ماکوان بەگۆرانی کوردییەوە هاتە ناو ستەیج و جۆش و خرۆشێکی دروستکرد، دوو بێژەرەکەی ئەبو زەبی ئاماژەیان بەوەکرد ئەوە گۆرانی کوردییە.
له جەولە (راوند) ی یه‌كه‌مدا ماکوانی کرماشانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێهۆش كرد بهتەکنیکی (ئه‌نا كۆندا چۆك) ئه‌مه دووهه‌م جاره ماكوان به‌م شێوازه شکست به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌هێنێت كه یاریه‌كه لهئیڤێنتی ی‌و ئێفسی ٢٥١ له‌شاری ئه‌بوزه‌بی ئیمارات به‌رێوه‌چوو كه ئه‌مه بیستەم یاریی پرۆفیشناڵی ماكوان بوو.

