هەواڵ

رۆژی بڕیاردانە بۆ مانچستەر سیتی

چێنەر عەبدولقادر

دووشەممە ئەو رۆژەیە کە هاندەرانی مانچستەر سیتی چاوەڕێیان دەکرد و بڕیاری کۆتایی لەسەر سزاکەی یانەکە دەردەچێت.

وابڕیارە رۆژی دووشەممە دادگای (کاس) وەڵامی داواکاری مانچستەر سیتی بداتەوە، لەوەی کە سزای دووساڵ دورخستنەوەیان بەسەردا دەسەپێت یان سزاکە کەم دەکرێتەوە، پێشتر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) سزای دوو ساڵ دورخستنەوەی لە خولەکانی ئەوروپا لەگەل سزای دارایی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بەسەر یانەی مانچستەر سیتی دا سەپان لەبەرامبەر ئەوەی یانەکە فێڵێ لە یاساکانی یاری خاوێن کردبوو لە نێوان ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ دا

.لەلای خۆیەوە مانچستەر سیتی هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوەو کەیسەکەی بردەو دادگای یەکلاییکەرەوەی وەرزشی کە بە (کاس) ناسراوە، ئەو دادگایە لەماوەی رابردودا لێکۆلێنەوەی وردی لە کەیسەکە و بڕیارەکانی یوفا کردوەو وابڕیارە لە ١٣-٧ کاتژمێر ١١:٣٠ بە کاتی کوردستان بڕیاiرەکان ئاشکرا بکات، لابردنی تەواوی سزاکان بێت یان کەمکردنەوەی، لەوانەیە سزاکانیش وەکو خۆی بمێنێتەوە.

لەلای خۆیەوە پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر برایتۆت ئەوەی دوپاتکردەوە کە دڵنیایە یانەکە دۆکمێنتی پێویستی پێشەکەش کردوە تا بێ تاوان دەرچن و ساڵێکیکە لە چامپیۆنس لیگ بمێننەوە.

لە ئەگەری بڕیاری دورخستنەوەی مان سیتی دا واتە پلەی پێنجەمی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ سەردەکەوێت بۆ چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام هیچ کاریگەری نابێت لەسەر تیپەکە بۆ ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ، لە کاتێکیشدا ئەگەر سیتی سزا بدرێت و ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ ئەوە هەر ناتوانێت بەشداری وەرزی داهاتوو بکات.

دووشەممە رۆژێکی گەورەو گرنگە بۆ مانچستەر سیتی و پرێمەرلیگ و یوفا، بزانین بڕیارەکان چی دەبێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close