هەواڵ

زێدانە عێراقییەکەی مانچستەر یونایتد بەرەو ئەستێرەبوون

تایبەت بەکوردسپۆرت

ئەکادیمیای مانچستەر یونایتد یەکێکە لەئەکادیمیا گەورەکانی تۆپی پێ لەجیهاندا و زۆر ئەستێرەی گەشاوەی پێشکەشی تۆپی پێ کردووە لەوانە جۆرج بێست، دەیڤد بێکهام، بۆبی چاڵتن، گاری نیڤڵ، نیکی بات، جۆنی ئیڤانس و چەندانی تر، ئێستاش نزیکە لەوەی یاریزانێکی بەتوانای تر ببەخشێتە تۆپی پێ.

زیدان ئیقبال لەدایکبووی ٢٧ ی ئەپڕیڵی ٢٠٠٣ لەوڵاتی بەریتانیا لەدایکێکی عێراقی و باوکێکی پاکستانی، بەوەش ئەو یاریزانە لەئایندەدا دەتوانێت لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و پاکستان و عێراق یەکێکیان هەڵبژێرێت، ئەویش بەسوود وەرگرتن لەیاساکانی فیفا.

زێدان لەگەڵ دایک و باوک و براکەی

زێدان لەئێستادا تەمەنی ١٧ ساڵە و لەگەڵ تیپەکانی خوار ١٨ و خوار ٢٣ ی مانچستەر یونایتد یارییدەکات و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە، ساڵی رابردووش لەگەڵ تیپی یەکەم و پێشکەوتوانی مانچستەر یونایتد گەشتی نەمسای کردووە بۆ کەمپی مەشق و راهێنان.

زێدان گوێ بۆ رێنماییەکانی پاتریس ئیڤرای ئەستێرەی مان یونایتد دەگرێت
پرۆفایلی زێدان ئیقبال لەسایتی فەرمی مانچستەر یونایتد
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close