وێنە و ئەرشیف

پێکهاتەی ئینگلتەرا لەیاریی کۆتایی مۆندیالی ١٩٦٦ بەرەو نەمان دەچێت

بەدواداچوونی تایبەتی کورد سپۆرت

نزیک دەبینەوە لەتێپەڕینی ٥٤ ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی مۆندیالی ١٩٦٦ لەلایەن ئینگلتەراوە، رۆژی ١٠ ی مانگ یەکێکی تر لەیاریزانەکانی ئینگلتەرا کەبەشداریی یاریی کۆتاییان کرد ماڵئاوایی لەژیان کرد ئەویش جاک (جۆن) چاڵتن بوو، بەوەش ژمارەی ئەو یاریزانانەی لەپێکهاتەی سەرەکی یاریی کۆتاییدابوون و ئێستا مردوون بوون بە ٦ یاریزان هەروەها ڕاهێنەر و یاریدەدەرەکەشی لەژیان نەماون.

پێکهاتەی سەرەکی یاریی کۆتایی کەبەرامبەر ئەڵمانیا بوو بەمشێوەیەبوو:
گۆڵچی:
•گۆردن بانکس لەتەمەنی ٨١ ساڵی و لە ٢٠١٩ کۆچی دوایی کردووە
بەرگری:
•جۆرج کۆهین تەمەنی ٨٠ ساڵە و لەژیاندا ماوە جاک چاڵتن لەتەمەنی ٨٥ ساڵی و لە ١٠ تەمموزی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد. 
•بۆبی موور (کاپتن) لەتەمەنی ٥١ ساڵی و لە مانگی شوباتی ١٩٩٣ بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە

•رای ویڵسن ساڵی ٢٠١٨ لەتەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە
ناوەڕاست:
•نۆبی ستیڵیز تەمەنی ٧٨ ساڵە و لەژیاندا ماوە بەڵام بەدەست نەخۆشی زەهایمەرەوە دەناڵێنێت
•ئالان جەیمس بۆڵ لەتەمەنی ٦١ ساڵیدا و لە ٢٥ ی نیسانی ٢٠٠٧ کۆچی دوایی کردووە
•بۆبی چاڵتن تەمەنی ٨٢ ساڵە، لەژیاندا ماوە و بەڕێوەبەرە لەیانەی مانچستەر یونایتد
•مارتن پیتەرز لەتەمەنی ٧٦ ساڵی بەهۆی. نەخۆشی زەهایمەرەوە لە دیسەمبەری ٢٠١٩ کۆچی دوایی کردووە، خاوەنی گۆڵێکی یاریی کۆتایی مۆندیالەکەیە
هێرشبەرەکان:
•جیۆف هەرست ئێستا لەژیاندا ماوە و تەمەنی ٧٨ ساڵە، خاوەنی هاتریکە لەیاریی کۆتایی مۆندیالەکە
•رۆجێر هەنت تەمەنی ٨١ ساڵە و لەژیاندا ماوە

کلیک (کرتە) لەوێنەکە بکە تا گەورەتر بیبینی:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close