هاوپۆلنه‌كراو

منداڵیشبوو دەستگیرکرا

 

ئەمڕۆ کاتێک ویڵفرید زاهای هێرشبەره کریستال پالاس ئینستاگرامەکەی ئەکاتەوە دەبینێت چەند نامەیەکی لە لایەن کەسێکەوە بۆ هاتوە، نامەکان هەڕەشەو هێرشی رەگەز پەرستین.

ئەوەی نامەکەی ناردبوو هەڕەشەی ئەوەی کردوە کە نابێت زاها ئەمڕۆ لە یاری بەرامبەر ئەستۆنڤێلا گۆڵ بکات، ئەگەر هاتوو گۆڵ بکات ئەوە دەچێتە سەر خانوەکەیان و هەڕەشەی لەم جۆرانە، لەگەڵیشیدا چەندین سوکایەتی و هێڕشی رەگەز پەرستی کردۆتە سەری.

زاها وێنەی نامەو ئەکاونتی ئینستاگرامەکەی بڵاوکردەوەو پۆلیسی بەریتانی دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد، بەس لە کۆتاییدا گەیشتنە چی؟ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ خاوەنی ئەکاونتەکەیە!!!! هەر ئەویش ئەو نامانەی ناردبوو!! پۆلیس دەستگیری کردوە دەستبەجێ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close