وتار
ئەو پێوەرانە چین کە ڕەچاو دەکرێ لە دەستنیشانکردنی ڕاهێنەران

د. دیار کمال اسعد
مامۆستا لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
هەرچەندە لەم ووڵاتە بە ڕێژەیەکی کەم گرنگی پێدەدرێ بەڵام بەهیوام ئەم بابەتە زانستیە سودی هەبێ :
سەرچاوە زانستیەکان ئەم بابەتە دابەش دەکەن بۆ ئەم تەوەرانە :
1- هەڵسەنگاندنی لایەنی هونەری . وەک .
- ئەزموون وتەمەنی کاری ڕاهێنەری.
- بڕوانامەی زانستی.
- توانای سەرکردەیی کردن و بەڕێوەبردن.
- توانای ئاراستەکردن و گەشەسەندنی تیم .
- ئەنجامەکانی ڕابردووی.
- وێستگەکانی مەشق کردنی لە یانەکان.
- بڕوانامە و بەشداریکردنی لەخولەکان.
2- هەڵسەنگاندنی لایەنی کۆمەڵایەتی.وەک. - پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕەوشت بەرزی.
- تێگەشتن و ئاشنابوونی بە یاریزانان.
- توانای کاریگەری بۆ گونجانی یاریزانان.
- ئەڵقەی پەیوەندی یاریزانان وستاف .
- کەسێکی کراوە و توانای کونجان.
3- هەڵسەنگاندنی لایەنی کەسایەتی .وەک. - کەسایەتی بەهێز.
- یاریزانان ڕێزی بگرن.
- دەستێوتردان قبوڵ نەکا.
- توانای جڵەوگیری تیم.
- ڕارا بون و شپرزەیی .
- بەرگریکەربێ لە مافی یاریزان.
- هێزی بڕیاردان.
- نەسڵەمینەوە لەهەڵوێستی قورس.
4- هەڵسەنگاندنی لایەنی دەروونی.وەک. - قبوڵکردنی ڕەخنە.
- متمانە بەخۆبوون.
- ترس و خۆڕاگری.
- ئارام گرتن و کۆنترۆڵ کردنی خوود.
- ئارام گرتن لە شکست و قەیران.
- توانای دروستکردنی ڕکابەری لە نێوان یاریزانان.
- توانای هاندان و پاڵنەری.
- توانای ڕەواندنەوەی ترس و دڵە ڕاوکێیی یاریزانانی .
- پیش یاری و دوای یاری هانی یاریزانان بدات.
5- هەڵسەنگاندنی لایەنی ئابوری. وەک. - زۆرترین یان کەمترین بڕە پارە داوا دەکات بەراوورد بەڕاهێنەرانی تر.
- جەخت کردنەوە لەسەر ئەو بڕەی کەدەیەوێ.
- هیچ ڕەچاوی باری دارایی یانە نەکات.
- جەخت بکاتەوە کە پێش واژووکردنی گرێبەست بڕە پارەیەک وەربگرێ.
- شێوازی خستنەڕووی داوای دارایی .
- ئارام نەگرتنی لە کاتی دواخستنی شایستەی دارایی.
- جەخت کردنەوەی بۆ وەرگرتن یا پێدانی گرەنتی وەرگرتنی بڕی پارە.
- پێداگرتن لەسەر سەپاندنی مەرج بۆ وەرگرتنی قیست یان بەشی پارەکان.
٭سەرچاوە.
چەندین توێژینەو لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی وبیانی.