هەواڵ

لابردنی سزاكەی مان سیتی مانای چیە؟

چێنەر عەبدولقادر

بڕیاری سزادانی مانچستەر سیتی لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە هەڵوەشایەوە بەبڕیاری دادگای وەرزشیی جیهان (کاس) لە سویسرا.

لە 14-2 دا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا بۆ ماوەی 2 ساڵ یانەی مانچستەر سیتی لە خولەكانی ئەوروپا دوربخاتەوە هnەروەها بڕی 30 ملیۆن یۆرۆش سزای بدات، بەهۆی ئەوەی ئەم یانەیە لە ساڵەكانی نێوان 2012 بۆ 2016 فێڵیان لە یاساكانی یاری خاوێن كردوە.

لەلای خۆیەوە مانچستەر سیتی بەو بڕیارە رازی نەبوو كەیسەكەی بردە دادگای وەرزشی جیهان، دوای ماوەیەكی زۆر لە لێكۆڵینەوە دادگا سزاكەی مان سیتی كەمكردوە بەوەی 2 ساڵ راگرتنەكەی لە ئەوروپا لابرد و سزار داراییەكەشی كرد بە 10 ملیۆن یۆرۆ.

كەمكردنەوەی سزای یوفا لە لایەن دادگای كاسەوە دووەمین جارە رودەدات و پێشتریش بە هەمان شێوە سزا سەر پاریس سان جێرمان كەمكرایەوە، لەلای خۆیەوە خافێر تێباسی سەرۆكی لالیگای پێی وایە نابێت ئەو هەقە بدرێت بە دادگای كاس كە بڕیاری یۆفا بگۆِڕێت.

لەدوای ئەم بڕیارەوە بیروبۆچونێك هەیە كە یاساكانی یاری خاوێن تەنها دەتوانن سزای بچوك دەربكەن و ناتوانن بڕیاری دورخستنەوە یان سزای گەورەی یانەكان بدەن، لە داهاتوودا پێدەچێت یانەكان بە ئاسانی پابەندی یاسای یاری خاوێن نەبن بە تایبەتی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ كاری پێ ناكرێت.

ئەوەی جێی سەرنجەی لە بڕیارەكەكەی دادگای كاس-دا دەڵێت مان سیتی یاساكانی نەشكاندوە، تەنها 10 ملیۆن یۆرۆ سزاكەش بۆ ئەوەیە كە مان سیتی هاوكاری تیمەكانی یوفای نەكردوە بۆ لێكۆڵینەوە.

لە كۆتاییدا بڕیاری كۆتایی كە لەبەرژەوەندی مان سیتی یە، بۆ یانەكەی و مانەوەی ئەستێرەكان زۆر گرنگ بوو، هەروەها یانەكانی تری خولی ئینگلیزی بێ هیواكرد كە بەنیازی پلەی پێنجەم بوون بۆ ئەوەی بگەنە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close