سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى له‌شجوانى و لهشڕیكى نێو شارى هه‌ولێر كه بۆ ماوه‌ى چوار مانگه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وى په‌تاى كۆرۆنا داخراون، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى ته‌مموزى 2020 ژماره‌یه‌ك لهپاڵەوان و یاریزانان و کەسایەتییەکانی یارى لەشجوانی شاری هەولێر سەردانی پارێزگاى هه‌ولێر-یان كرد و له‌وێ له‌لایه‌ن د.فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر پێشوازى كران.

وه‌ك ئه‌حمه‌د رامبۆ-ى پاڵه‌وانى كوردستان له‌یارى له‌شجوانى ئاشكراى ده‌كات، بەسوپاسەوە پارێزگارى هه‌ولێر بڕیاریدا لەڕۆژی یەکشەمەى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه به‌پێى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى و خۆپارێزى، هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كان بکرێنەوە.

رامبۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه داوایه‌كیان پێشکەش بە تاهیر خۆشناو بەرپرسی وەرزشی ژووری پارێزگا کردووه بۆ ئەوەی سەرجەم هۆڵەکانی سنووری پارێزگای هەولێر له رسوماتی مۆلەتی هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كان ببەخشرێن به‌تایبه‌ت لەو ماوەیەی کەهۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كان داخرابوون.