ڕێنمایی

چەوری ژێرپێست، چەوری هەناوی چییە؟

Subcutaneous fat. چەوری ژێر پێست
Visceral fat. چەوری هەناوی
ئەم جۆرە چەوریانە چین؟
چۆن بزانین ئەو رێژەی چەوریانە کەمن یان زۆرن لە لەشماندا؟
وەهەروەها زیاد بوون یاخود کەم بوونی رێژەی چەوری لە ڕێژەی ئاسایی کۆمەلێک زیانی هەیە، ئەو زیانانە چی؟

چەوری ژێر پێست : ئەو چەورییەیە کە لە ژێر پێستی لەشی مرۆڤدا کۆ ئەبێتەوە کە زۆرترین ڕێژەی لە ورگدا کۆ ئەبێتەوە.
چەوری هەناوی : ئەم جۆرەیان دەوری ئەندامەکانی ناو بۆشایی سک ئەگرێت وەکو گەدە و ریخۆلەکان هتر.
لە یەکێک لە وێنەکاندا جۆری چەورییەکانمان دیاری کردووە.

چۆنیەتیی زانینی رێژەی ئەم جۆرە چەوریانە لە لەشدا چەند رێگایەک هەیە بەلام باوترینیان لە ئیستادا بە بەکارهێنانی ( ئامێری پێوانی پێکهایەکانی لەش) کە لە هەندێک هۆڵەکانی وەرزش کردن هەیە وە نمونەی ئەو ئامێرەی لە هۆڵەکەی ئێمە (ئۆڵۆمپیک سپۆرت) هەیە وێنەکەی لە خوارەوە هەیە.

لێرەدابە پێویستی ئەزانم تەنها رێژەی ٪ ئاسایی چەوری ژێر پێست و هەناوی بخەمە روو بۆ تەمەنی سەروو ١٨ ساڵ :
رێژەی ٪ ی ئاسایی چەوری ژێر پێست بۆ ئافرەتان
١٨ بۆ ٣٩ ساڵ . ( ٢١،٠٪ _ ٣٢،٩٪ )
٤٠ بۆ ٥٩ ساڵ . (٢٣،٠٪ ٣٣،٩٪) ٦٠ بۆ ٨٠ ساڵ . ( ٢٤،٠٪ ٣٥،٩٪)

رێژەی ٪ ی ئاسایی چەوری ژێر پێست بۆ پیاوان
١٨ بۆ ٣٩ ساڵ. ( ٨،٠٪ _ ١٩،٩٪)
٣٩ بۆ ٥٩ ساڵ. ( ١١،٠٪ _ ٢١،٩٪)
٦٠ بۆ ٨٠ ساڵ. ( ١٣،٠٪ _ ٢٤،٩٪)

رێژەی ئاسایی چەوری هەناوی بۆ پیاوان و ئافرەتان بۆ تەمەنی سەرو ١٨ ساڵ بریتییە لە ( ١ _ ٩ )

زیانەکانی زیاد بوونی رێژەی ئەو جۆرە چەوریانە

١_ ئەگەری روودانی نەخوشیەکانی دل زیاد دەکات .
٢_ ئەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی فشاری خوێن.
٣_ ئەبێتە هۆی بەرز بونەوەی کۆلیسترۆڵ (چەوری خوێن).
٤_ هۆکارە بۆ نەخۆشی شەکرە.
٥_ هۆکاری هەندێک لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەیە.
٦_ خراپی لایەنی دەرونی.
٧ _ هۆکارە بۆ جەڵدەی دەماغ.

زیانەکانی کەمی رێژەی ئەو جۆرە چەوریانە

١_ نزم بوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
٢_ ژەهراوی بوونی ڤیتامینەکان.
٣_ ناڕێک و پێکی سوری مانگانەی ئافرەتان لاوازی ئێسکی ئافرەتان.
٤ _ ئەو چەورییەی دەوری دڕکە پەتک و ئەندامە بنچینەیەکانی لەشی داوە پێویستن بۆ برەودان بە ژیان.

توانا سەعید عەبدولرەحمان
ماستەر لەفیزیکاڵ فیتنس لەوڵاتی تورکیا
مامۆستا لەپەیمانگای وەرزشی سلێمانی حکومی

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close