یانه‌كه‌ى كوردانى سوید كه‌وته داوى یه‌كسانبوونه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یارییه‌كانى سوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى تێپه‌ڕاند و یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید-یش پاش دوو دۆڕاندنى له‌سه‌ریه‌ك، ئه‌م هه‌فته‌یه له‌نێو یاریگاى خۆیدا كه‌وته داوى یه‌كسانبوونه‌وه.
ئێواره‌ى دووشه‌ممه 13ى ته‌مموزى 2020 یانه‌ى دالكورد له‌سه‌ر یاریگاى ێڤڵهڤاڵن له‌شارۆچكه‌ى ێڤڵه و له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ی شه‌شه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020 كه به (سوپێرتان) ناسراوه، میوانداریى له‌یانه‌ى ئۆستێرس كرد و له‌ئه‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیشدا هه‌ردوولا 1-1 یه‌كسانبوون.

سه‌ره‌تا یانه‌ى ئۆستێرس-ى میوان لهخولەكى 35ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا 1-0 پێشكه‌وت و دواتر یانه‌ى دالكورد له‌خوله‌كى 45+2دا له‌ڕێگه‌ى یاریزان هێنرى ئۆف گۆڵى 1-1ى بهرامبهربوونى كرده‌وه و نیوه‌ى دووه‌میش سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى هه‌ردوولا، هه‌ر به‌م ئه‌نجامه 1-1 مایه‌وه و هه‌ریه‌كه‌ى خاڵێكى یارییه‌كه‌یان به‌ركه‌وت.
شایه‌نى باسه بهكۆتاییهاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى سوپێرتانى ساڵى 2020، یانه‌ى دالكورد ئێستا له‌خانه‌ى 11ى ریزبه‌ندى خوله‌كه دایه به 6 خاڵ له 6 یارى (1 بردنه‌وه و 3 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) و (9-6 گۆڵ) و جیاوازى (+3 گۆڵ).