قێزەونترین نامەی تۆپی پێ

خولە گەورەکانی جیهان بەتایبەت خولە ئەوروپییەکان سەرەڕای پێشکەوتنیان لەڕووی هونەرییەوە، بەڵام بەدەست کێشەیەکی گەورەوە دەناڵێنن ئەویش رەگەزپەرستیە.
رەگەز پەرستەکان هەموو رێگەیەکی ناشرین و دزێو و ترسنۆکانە بەکاردەهێنن بۆ ئازاردانی بەرامبەرەکانیان دواینیان ناردنی نامەیەک بوو بۆ دەیڤد ماکگۆڵدریک-ی یاریزانی یانەی شەفێڵد.
ئەو یاریزانە لەدواین یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی چێڵسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و تیپەکەشی ٣-٠ براوەبوو، دواتر نامەیەکی لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پێگەیشت کەزۆر بەشێوەیەکی قێزەون هێرشکرابووە سەر رەگەز و ژیانی ئەو یاریزانە.
لەبەر ناشرینی ووشەکانی ئەو نامەیە کورد سپۆرت ناچارە ووشەکان بەنیمچە ئاشکرابخاتەڕوو کەبەمشێوەیەیە: ئەی قول****ی ناشرین، ژیانی ڕە***ی وەک تۆ بەدڵنیاییەوە گرنگ نیە، مل***کێ ئەی ئا**ڵی کە**ڵی ڕەش، لەکوێ بووی کاتێک رووبەڕووی مان یونایتد بوونەوە ئەی مە***ن.
