هەواڵ

لابردنی سزاکەی سیتی، مانچستەر یونایتدی شێوان

لەهەمان رۆژی لابردنی سزاکەی سەر یانەی مانچستەر سیتی، زنجیرە سەرکەوتنەکانی یانەی مانچستەر یونایتد وەستا و لەیاریگای خۆیدا بەرامبەر ساوسهامتن لەدواین ساتەکاندا کەوتە داوی یەکسانبوونەوە.

مان یونایتد بەبردنەوەی یارییەکە هیوایەکی بۆ گەیشتن بەپلەی سێهەمی ریزبەندی هەبوو، بەڵام لەدوا ساتەکاندا گۆڵی یەکسانبوونیان لێکرا، بەوەش زنجیرە سەرکەوتنە یەک لەدوا یەکەکانی شەیتانە سوورەکان لەپێنج یارییدا وەستا.

بەو یەکسان بوونە یانەی مانچستەر یونایتد بە ٥٩ خاڵ لەپلەی پێنجەم مایەوە، دەبێت لەهەفتەکانی داهاتوودا بەسەختی بجەنگێت بۆ گەیشتن بەخولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو، بەتایبەت دوای ئەوەی دادگای وەرزشی جیهان (کاس) بڕیاری راگرتنی یانەی مانچستەر سیتی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای هەڵوەشاندەوە،.

https://youtu.be/V9kJEdfedVY
گۆڵەکانی یارییەکە
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close