كاپتنه كورده‌كه‌ى ئیستقلال په‌تاى كۆرۆناى تێپه‌ڕاندووه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه به‌گومانى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كاپتنه كورده‌كه‌ى یانه‌ى ئیستقلال و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران له‌ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتینه كرد، دوایین ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه نێگه‌تیڤ (ئه‌رێنى)یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌م زووانه ده‌ست به‌یارى كردن بكاته‌وه.

رۆژى 3ى ته‌مموزى 2020 تێستى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ ژماره‌یه‌ك یاریزانى یانه‌ى ئیستقلالى تاران كرا كه یه‌كێكیان وریا غه‌فورى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران و به‌رگریكار و كاپتنى یانه‌كه، به‌پێى ئه‌نجامه‌كان گومانى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆناى لێده‌كرا، به‌ڵام پاش زیاتر له 10 رۆژ خۆپارێزى و كه‌ره‌نتینه كردن له‌ماڵه‌وه، دوایین ئه‌نجامى پشكنیهكانى نێگه‌تیڤ (ئه‌رێنى) ده‌رچووه و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌م نزیكانه بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگا و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنان و یارى كردن بكاته‌وه.

وریا غه‌فورى ته‌مه‌ن 32 ساڵ له‌میانه‌ى دیدارێكیدا بۆ ئاژانسى ئێرنا-ى ئێرانى كه رۆژى 13ى ته‌مموزى 2020 ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه دووباره پشكنینى په‌تاى كۆرۆناى بۆكراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌رێنى (نێگه‌تیڤ) بووه.

شایه‌نى باسه پاش ره‌زامه‌ندى تیمى پزیشكى یانه‌كه‌ى، وریا غه‌فورى سنه‌یی به‌م زووانه له‌گه‌ڵ یاریزانانى یانه‌ى ئیستقلالى شین پۆش ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنان و یارى كردن ده‌كاته‌وه.