رێزان ئه‌ركى یانه‌كه‌ى بۆ مانه‌وه له‌سوپه‌ر لیگ ئاسان كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارى چوونى قۆناغى مانه‌وه و دابه‌زینى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا، رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى كورد به‌تۆماركردنى گۆڵێك و سازكردنى گۆڵێك بردنه‌وه‌ى به‌یانه‌ى لینگبى به‌خشى.
رۆژى 13ى ته‌مموزى 2020 یانه‌ى لینگبى به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى رێزان-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى دانیمارك له‌یه‌كه‌م یارى (یارى چوون)ى قۆناغى مانه‌وه و دابه‌زینى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك بووه میوانى یانه‌ى هۆبرۆ و یارییهكهشى به‌ئه‌نجامى 2-1 له‌یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا برده‌وه و ئه‌ركى سه‌رشانى بۆ یارى دووه‌مى نێوانیان (یارى هاتن) كه له‌نێو یاریگاى خۆیدایه ئاسان كردووه كه به‌یه‌كسانبوون مانه‌وه له‌خوله‌كه‌دا مسۆگه‌رده‌كات.

له‌خوله‌كى 11ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا عیماد لوانتى یانه‌ى هۆبرۆ-ى 1-0 پێشخست و له‌نیوه‌ى دووه‌م رێزان و هاوڕێكانى له‌یاریگاى یانه‌ى به‌رامبه‌ریاندا كوده‌تایه‌كى سپییان به‌سه‌ر یانه‌ى خانه‌خوێ كرد و به‌دیاریكراوى له‌خوله‌كى 55دا رێزان كۆرلو توانى گۆڵى به‌رامبه‌ربوون 1-1 بۆ یانه‌ى لینگبى بكاته‌وه و پاشانیش له‌خوله‌كى 87دا یانه‌ى خاوه‌ن خاكى بێهیواكرد كاتێك پاسێكى جوانیدا به (فریدریك گیسكێیر) و ئه‌میش گۆڵى دووه‌م و بردنه‌وه‌ى یانه‌ى لینگبى پێتۆماركرد و یارییه‌كه‌یان 2-1 برده‌وه.
شایه‌نى باسه رێزان مه‌حمود كۆرلو-ى یاریزانى لاو و به‌هره‌مه‌ندى كورد كه ته‌مه‌نى 22 ساڵه و له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى لینگبى درێسى ژماره 10ى ده‌پۆشێت، تائێستا له‌هه‌ردوو قۆناغى یه‌كه‌م دووه‌م و پلاى ئۆف و مانه‌وه و دابه‌زینى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2019-2020، خاوه‌نى 26 یارییه و 1940 خولهك یارى كردووه و توانیویه‌تى 7 گۆڵ تۆمار و 8 گۆڵى تریش سازبكات.