داهێنانهكانى ئیبرا له‌ته‌مه‌نى 38 ساڵیدا

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رۆژى 13ى ئه‌م مانگه زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ-ى سویدى ویاریزانى یانه‌ى ئه‌ى سى میلان لهیهكهیهكى مه‌شقى یانه‌كه‌یدا داهێنانى كرد و جووڵه‌یه‌كى زۆر ئه‌سته‌م و جوان و نایابى پیشانى هه‌موواندا كه كۆنتڕۆڵكردنى تۆپ بوو به‌سنگ و به‌دانیشتنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ى بایه‌خى میدیاكان و هه‌موویان فۆكسیان خسته‌سه‌ر ئه‌م جووڵه سه‌ره‌نجڕاكێشه كه یاریزانى ناوبراو له‌ته‌مه‌نى 38 ساڵیدا ئه‌نجامی ده‌دات كه‌زۆرێك له‌یاریزانه لاوه‌كان ناتوانن ئه‌مه بكه‌ن.

بۆیه ده‌كرێ بڵێن ته‌مه‌ن نه‌بووته رێگر له‌به‌رده‌م داهێنانهكانى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ى تۆپى پێى سوید و جیهان كه تا ته‌مه‌نى به‌ره‌وهه‌ڵكشان ده‌ڕوا، به‌جووڵه و گۆڵه جوان و سهرهنجڕاكێشهكانى داهێنانى خۆى ده‌كات.

شایه‌نى باسه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ و له‌نێو وه‌رزى زستاندا ئیبرا هه‌مان جوڵه‌ى سهرهنجڕاكێشى بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌نجامدا، به‌ڵام جووڵهكهى ئه‌م هاوینه‌ى زۆر جوانتر و قورس‌تر بوو.
