هەواڵ

کچە کوردەکانی فوتساڵی عێراق دەچنە وڵاتی کوەیت


پاڵەوانێتی کەنداو بۆ فوتساڵی کچان ساڵی داهاتوو لەولاتی کوەیت بەڕێوەدەچێت
مەزن محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراق تایبەت بە کورد سپۆرتی ڕاگەیاند: ئاگادارکراوینەتەوە کە پاڵەوانێتی فوتساڵی کەنداو بۆ هەڵبژاردەکانی کچان لەمانگی ۳ ی ساڵی ۲٠۲۱ لەوڵاتی کوەیت بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی لیژنەکانی کەنداو لەکۆبونەوەی خۆیاندا وایان بە باش زانیوە کەلەبەر خۆپارێزی و نەمانی ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاڵەوانێتیەکەی ئەمساڵ بۆ ئەو کاتە دوابخرێت.
لەئێستادا ۲٠ کچە یاریزان قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانیان بڕیوەو چاوەروان دەکرێت بەشێکی زۆر لەیاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق لەکچە یاریزانەکانی یانەکانی کوردستان پێک بێت، مەزن ڕاشیگەیاند لەماوەیەکی نزیکدا وەک ستافی هەلبژاردەی عێراق کۆبونەوە دەکەین و ژمارەی یاریزانەکان بۆ ۱٤ یاریزان کەم دەکەینەوەو بەرەو پێکهاتەی کۆتایی دەڕۆین تا باشترو هەرچی زووترە گونجاندنی زیاتر دروست بکەین.
بۆ بیرهێنانەوە بڕیاربوو ئەم پاڵەوانێتیە لەمساڵدا بکرێت، بەڵام کۆرۆنا ئەویشی دواخست.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close