رێوان بۆجارى دووه‌م له‌هه‌ڵبژارده‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌دا شوێنى خۆى كرده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رێوان ئه‌مین-ى یاریزانى لاوى كوردى یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى بۆ جارى دووه‌م ناوى چووه نێو پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید.
پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا پێشكه‌شى كرد و توانى گۆڵى بردنه‌وه‌ى 1-0ى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى فالكینبێرگز سازبكات، رێوان ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى بۆ جارى دووه‌م له‌هه‌ڵبژارده‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى خوله‌كه‌دا شوێنى خۆى كرده‌وه كه پڕۆگرامى (ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان)ى تایبه‌ت بهشیكارى یارییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى یاریزانانى خوله‌كه دیارى كردووه.

ئه‌مه‌ش بۆ جارى دووه‌مه رێوان-ى ته‌مه‌ن 24 ساڵ ناوى له‌پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته)ى ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020ى دێت و پێشووتر له‌هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خوله‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار ناوى له‌پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌دا هات.
شایه‌نى باسه رێوان خالید ئه‌مین زه‌رۆ-ى یاریزانى لاوى كوردى شارى دهۆك و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و هۆڵه‌ندى، یه‌كێكه له‌باشترین یاریزانه لاوه‌كانى ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سوید و تائێستا له‌هه‌ر (7) یارى یانه‌ى ئۆسترسوند به‌درێسى ژماره (5) له‌هێڵى ناوه‌ند (621) خولهك به‌شداربووه و خاوه‌نى 1 گۆڵه كه بهپهناڵتى كردوویه‌تى و 1 گۆڵى تریشى سازكردووه.