راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ى یانه‌ى كۆبنهاگنى دانیماركى پێویسته

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق چاوى بڕیوه‌ته تواناكانى چوار یاریزانى عێراقى كه له‌تاراوگه ده‌ژین و یه‌كێك له‌وان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن-ى گۆڵپارێزى لاوى كوردى دانیشتووى وڵاتى دانیمارك و یانه‌ى كۆبنهاگن-ى ئه‌و وڵاته‌یه.
به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جامى وڵاتانى ئاسیاى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه ئه‌مساڵ 2020 لهئۆزبهكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق به‌مه‌به‌ستى تۆكمه‌كردنى ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى، داواى له‌ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و وه‌زاره‌تى لاوان و وه‌رزشى عێراق كردووه، كارئاسانى بكه‌ن بۆ هێنانى چوار یاریزانى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى دانیشتووى تاراوگه و یه‌كێك لهیاریزانهكانیش محه‌مه‌د حه‌سه‌ن-ى ته‌مه‌ن 18 ساڵ و گۆڵپارێزى لاوى كوردە كه یه‌كێكه لهگۆڵپارێزه به‌تواناكانى خولى لاوانى یانه‌كانى دانیمارك و باڵاى 186 سانتیمه‌تره.

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د كه‌ساڵى 2002 له‌شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه و ئێستا له‌شارى كۆگه-ى دانیمارك نیشته‌جێیه، ده‌ستپێكى یاریكردنى لهتهمهنهكانى 6 تا 14 ساڵى له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى ئاستى ته‌مه‌نى یانه‌ى كوگه بووه و پاشان لهتهمهنهكانى 15 تا 17 ساڵى بۆ تیپه‌كانى یانه‌ى نۆرشیلاند یاریكردووه و دواجاریش ساڵى 2019 به‌پێى بۆندێك تا ساڵى 2021 په‌یوه‌ندى به یانه‌ى كۆبنهاگن كردووه و ئێستا له‌تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌كه یارى ده‌كات.
شایه‌نى باسه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن برا بچووكى هه‌ریه‌كه له مسته‌فا حه‌سه‌ن هێرشبه‌رى یانه‌ى شاید-ى نه‌رویژى و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن هێرشبه‌رى یانه‌ى نایستڤید-ى دانیماركییه و بۆ هه‌ڵبژاردنى یارى تۆپى پێش وه‌ك ده‌ڵێت، رێچكه‌ى براكانى گرتووه و به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌وانى جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه نه‌بۆته هێرشبه‌ر و وه‌ك گۆڵپارێز ده‌ركه‌وتووه.