هەواڵ

مۆڵەتی بی ئین سپۆرت هەڵوەشایەوە و سزای داراییش درا

بەهۆی چەندین سەرپێچی و کاری نایاساییەوە کەناڵەکانی بی ئین سپۆرت بێبەش دەکرێت لەمۆڵەتی کارکردن لە وڵاتی سعودیە و بڕی ١٠ ملیۆن ریاڵ کەدەکاتە ٢.٦٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی سزادەدرێت.

دەستەی گشتی بۆ رکابەریی لەسعودیە بەیاننامەیەکی دەرکرد و تیایدا هاتووە بڕیاریانداوە بەهەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنی کەناڵی Bein Sports لە شانشینەکەیان و بەبڕی ٢.٦٧ ملیۆن دۆلاریش سزایاندا.

هۆکاری سزاکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بی ئین سپۆرت بەشداربووانی ناچارکردووە بۆ بینینی یارییەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ پارەی زیاتر بدەن بە چەند کەناڵێکی تر کەوەرزشی نین و بینەری وەرزشی پێویستی پێیان نیە.

دەستەکە ئەوەشی وتووە کە Bein Sports بەشداربووانی خستۆتە دۆخێکەوە بەبێ ویستی خۆیان بەشداربوونی ساڵێکی تریش نوێبکەنەوە و یارییەکانی بەجۆرێک بەسەر کەناڵەکاندا دابەشکردووە کەبینەر پارەبدات بەرامبەر ئەو جۆرە وەرزش و کەناڵانەی ئارەزووی بینینی ناکەن.

بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە Bein Sports مافی کارکردن و فرۆشتنی کارتی کەناڵەکان و پەخشی تایبەتی یارییەکانی نابێت لەسعودیە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close