هاوار زێبارى زیاتر له سه‌د یارى نێوده‌وڵه‌تى كردووه

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌درێژایی مێژوو تائێستا ئه‌م حه‌وت یاریزانه توانیویانه (100) یارى نێوده‌وڵه‌تى یان زیاتر له‌و ژماره یارییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق ئه‌نجامبده‌ن و ناویان له‌نێو یانه‌ى سه‌د یاریزانى دایه، یه‌كێك له‌یاریزانه‌كان هاوار مه‌لامحه‌مه‌د تاهیر (هاوار زێبارى) یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كوردە كه توانیویه‌تى (109) یارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌نجامبدات و له‌پله‌ى چواره‌مى لیستى یاریزانهكاندایه.

له‌م لیسته‌دا یارى ئه‌م یاریزانانه‌ى تێدا ئه‌ژمارنه‌كراوه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى بێچووه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و ئۆڵۆمپى عێراق ئه‌نجامی داوه، جگه له‌مه‌ش ئه‌م 7 یاریزانه ناویان له‌لیستى یانه‌ى سه‌د-ى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ (فیفا) دایه.
*لیستى ئه‌و یاریزانانه‌ى زیاتر له (100) یارى نێوده‌وڵه‌تییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق ئه‌نجامداوه:
