هەواڵ

فیفا خشتەی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەڕی ئاشکراکرد

یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) کات دەسپێکردن و شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەڕی ئاشكراکرد، وا بڕیارە یارییەکان لە ٢١-١١ دەستپێبکات بۆ ١٨-١٢ ی ساڵی ٢٠٢٢.

بەپێی خشتەکە یاریی کردنەوەی مۆندیالەکە لەکاتژمێر ١ ی دواینیوەڕۆی ٢١-١١ لەیاریگای ئەلبەیت دەستپێدەکات، ئەو رۆژە چوار یاریی دەکرێت کەدواینیان کاتژمێر ١٠ ی شەوە، کاتی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ یەک کاتە.

یارییەکانی قۆناغی ١٦ دەکەوێتە ٣ ی دیسەمبەرەوە، چارەکی کۆتاییش لە ٩-١٢ دەکرێت، دوو یارییەکەی پێش کۆتاییش لە ١٣ و ١٤ هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت، رۆژی ١٧ ی دیسەمبەر لەیاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە یاریی پلەی سێهەم و چوارەم دەکرێت.

یاریی کۆتایی مۆندیالەکە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە لەرۆژی ١٨ ی مانگی ١٢ لەیاریگای لوسەیل ئەنجام دەدرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close