هەواڵ

رێزان باشترینى هه‌فته‌ى سى و سێى سوپه‌ر لیگه‌

رێزان باشترینى هه‌فته‌ى سى و سێى سوپه‌ر لیگه‌

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى یانه‌ى لینگبى دانیماركى پاش ئه‌وه‌ى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا، به‌تۆماركردنى گۆڵێك و سازكردنى گۆڵێكى تر بردنه‌وه‌ى پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كرد، ناوى چووه‌ نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى خوله‌كه‌.

رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد رۆژى 13ى ته‌مموزى 2020 له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى (لینگبى) به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى هۆبرۆ كه‌ یارى هه‌فته‌ى 33ى سوپه‌ر لیگ و هه‌روه‌ها یارى چوونى قۆناغى مانه‌وه‌ و دابه‌زینى خوله‌كه‌ بوو، به‌هۆى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى پێشكه‌شى كرد و توانى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى دواكه‌وتنى 0-1ى یانه‌كه‌ى بۆ بردنه‌وه‌ به‌ئه‌نجامى 2-1 بگۆڕێت، ئه‌ویش به‌تۆماركردنى گۆڵى یه‌كه‌م و سازكردنى گۆڵى دووه‌م، ناوى چووه‌ نێو هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته‌ كه‌ باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌كه‌ى له‌خۆگرتووه‌.

به‌مه‌ش رێزان-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى دانیمارك بۆ جارى دووه‌م له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا، خۆى له‌نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌دا بینییه‌وه‌ و مانگى شوباتى ئه‌مساڵ له‌هه‌فته‌ى 23ى خوله‌كه‌دا بۆ جارى یه‌كه‌م ناوى له‌نێو هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته‌ى خوله‌كه‌دا هاتووه‌.

شایه‌نى باسه‌ رێزان مه‌حمود كۆرلو كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكووره‌ و ره‌گه‌زنامه‌ى دانیماركى هه‌یه‌ و ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌، تائێستا له‌ 26 یارى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك به‌شداربووه‌ و 1940 خوله‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ و 7 گۆڵى تۆمار و 8 گۆڵیشى سازكردووه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close