هەواڵ

ئارش جگەرە دەفڕۆشێت و پشتێنی ڕەشی تایکواندۆشی هەیە

 

شەقامی سالم یاخود سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی ئەو جێگەیەیە کەشەو ڕۆژ ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان ڕووی تێدەکەن.
لەوێ کاسبکارێکی زۆر بە چەند جۆرێکی جیاواز بەدی دەکرێت، لەنێویاندا گەنجێک هەیە کە ئیشی (جگەرەو پاکەت) فڕۆشتنەو لەوێ بژێوی ژیانی پەیدا دەکات.


کوردسپۆرت زانی کە ئەو گەنجە یەکێکە لەوەرزشکارەکان و ئیشەکەی ڕێگەی تواناکانی لێ نەگرتوە.
ئارش ئەیوبی تەمەن ۲٥ ساڵ پێی ڕاگەیاندین کەئەو ئارەزوویەکی زۆری بۆ وەرزش هەیەو لەیاری تایکواندۆدا پشتێنی (ڕەشی یەک دان)ی هەیە.
ئارش دەڵێت: ماوەی ۷ ساڵە تایکواندۆ ئەکەم و لەسەر دەستی مامۆستا (ئارام) بەردەوامم و پێشتریش بەژداری پاڵەوانێتیم کردوە.


ئارش دەیەوێت وەرزشەکەی لەبواری دیکەدا تاقی بکاتەوەو ئاواتە خوازە وەک ئەکتەر لەفیلمی ئاکشندا ڕۆڵ ببینێت، بەڵام تائێستا ئەو هەلەی بۆ نەڕەخساوەو ئاواتە خوازە کەڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو خەونەی بێتە دی.


ئارش بەدەم کارە دەستگێڕییەکەیەوە دەڵێت: من بەردەوامم لەوەرزشکردن و خۆشم جگەر ناکێشم و هەوڵیش دەدەم لەچالاکییە وەرزشیەکان دوورنەبم.

https://youtu.be/9hrAxZg7H4A
چەند جوڵەیەکی ئارش
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close