په‌یمان بێده‌نگى شكاند و گه‌ڕایه‌وه بۆ گۆڵكردن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش دوو هه‌فته دابڕان و بێده‌نگى لهگۆڵكردن و دوو شكستى یانه‌كه‌ى، په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كوردى یانه‌ى ئۆسكارشامن-ى سویدى بیده‌نگى شكاند و گه‌ڕایه‌وه بۆ گۆڵكردن و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشى یانه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه سه‌ر رێچكه‌ى بردنه‌وه‌كانى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى كورد یانه‌ى ئۆسكارشامن بووه میوانى یانه‌ى ئیكلسمینه و سه‌ره‌نجامیش توانى بهبردنهوهیهكى گه‌وره 4-1 قه‌ره‌بووى دوو شكسته‌كه‌ى هه‌فته‌كانى شه‌شه‌م و حه‌وته‌م بكاته‌وه.

هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌خوله‌كى 23دا تاكه گۆڵى خۆى كرد، به‌ڵام یانه‌ى ئۆسكارشامن له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مدا به‌تۆماركردنى دوو گۆڵ وه‌ڵامى تاكه گۆڵه‌كه‌ى دایه‌وه و 2-1 پێشكه‌وت، له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا په‌یمان ئه‌لیاسى توانى له‌خوله‌كى 48دا گۆڵى سێیه‌مى یانه‌كه‌ى تۆماربكات كه پێنجه‌م گۆڵى بوو لهئیتانى ساڵى 2020دا تۆمارى بكات و لهدواخولهكى یارییه‌كه‌شدا گۆڵى چواره‌میان كرد و یارییه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامى 4-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان یه‌كلاكرده‌وه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ش یانه‌كه‌ى په‌یمان ئه‌لیاسى (ئۆسكارشامن) له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)دا بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى باشوور بووه خاوه‌نى 14 خاڵ له 8 یارى (4 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) و (14-14 گۆڵ) و په‌یمان خۆى كه له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى ئۆسكارشامن-ى سویدى درێسى ژماره 99 ده‌پۆشێت، له‌یارى ئه‌مڕۆى یانه‌كه‌یدا تا خوله‌كى 70 یاریكرد و به‌تۆماركردنى گۆڵه‌كه‌ش، بووه خاوه‌نى 5 گۆڵ له 8 یارى و 699 خولهك یاریكردن و هه‌ر له‌خانه‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى گۆڵكه‌رانى گروپهكهشدا مایه‌وه.