دووه‌م گۆڵى ئالان محێدینى به‌رگریكار لهئیتانى یانه‌كانى سوید

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئالان محێدین-ى به‌رگریكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق له‌یارییه‌كانى دواههفتهى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) دووه‌م گۆڵى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئوتسیكتن بهشووتێكى بههێزتۆماركرد و چواره‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌شیان پێشكه‌شى یانه‌كه‌یان كرد.
رۆژى 15ى ته‌موزى 2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى ئوتسیكتن كه ئالان محێدین-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ یارى تێدا ده‌كات، میواندارى له‌یانه‌ى ترولهاتان كرد و له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌شدا ئه‌نجامه‌كه‌ى 2-0 له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه كاتێك به‌دوو گۆڵى ئالان و ئاده‌م ئیریكسۆن پێشكه‌وت، له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا ئه‌نجامه‌كه هه‌ر 2-0 به‌سوودى یانه‌ى ئوتسیكتن-ى خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر مایه‌وه.

له‌یارییه‌كه‌دا ئالان-ى به‌رگریكار كه باڵاى 178 سانتیمه‌تر به‌رزه، به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌شدارى كرد و له‌خوله‌كى 17دا گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى له‌م یارییه و دووه‌م گۆڵى خۆى له‌خوله‌كه‌دا تۆماركرد و دواتر له‌خوله‌كى 23دا به‌هۆى ئازارى قاچى، یارییه‌كه‌ى به‌جێهێشت و له‌مباره‌یه‌وه به (كورد سپۆرت)ى راگه‌یاند كه پێكانێكى كۆنه و كه‌مێك ئازارم هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى یارى لهسهرنهكهم داوام لهڕاهێنهر كرد گۆڕانكاریم پێ بكات.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ى ئوتسیكتن ئێستا به 15 خاڵ له 8 یارى (4 بردنه‌وه و 3 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) و (17-12 گۆڵ) و (5+گۆڵ) له‌خانه‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى تیپه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوورى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) دایه و به‌شى ئالان-یبهرگریكاریش به‌درێسى ژماره 4ى یانه‌كه‌ى، تائێستا تۆماركردنى 2 گۆڵه له 6 یارى و 441 خولهك یارى كردن.