شێركۆ فایه‌قى بهشووتێكى مووشه‌ك ئاسا بووه خاوه‌نى یه‌كه‌م گۆڵى خۆى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كانى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020دا یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى سكۆڤدا ده‌سته‌به‌ركرد و یه‌كێك لهگۆڵهكانیش به‌واژووى شێركۆ فایه‌قى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد بوو.
له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)دا بۆ تیپه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور رۆژى 15ى ته‌مموزى 2020 ی یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى به‌به‌شدارى سه‌ره‌كیی شێركۆ فایه‌قى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له لینشۆپینگ ئه‌رینا میوانداری له‌یانه‌ى سكۆڤدا كرد و سه‌ره‌نجامیش توانى به‌ئاست و به‌ئه‌نجام باڵاده‌ست بێت و میوانه‌كه‌ى دووچارى شكستێكى گه‌وره بكاته‌وه و بئهنجامى 5-1 لێى بباته‌وه.

شێركۆ به‌درێژایی 90 خوله‌كى یارییه‌كه رۆڵى گه‌وره‌ى بینى له‌م بردنه‌وه گه‌وره‌یه‌ى یانه‌كه‌ى و توانى له‌خوله‌كى 34دا گۆڵى 2-0 بۆ یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى بهشووتێكى به‌هێزى مووشه‌ك ئاسا تۆماربكات كه یه‌كه‌م گۆڵى خۆى بوو لهئیتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سویددا تۆمارى بكات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ش یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى گه‌یشته خانه‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى گروپى ناوچه‌ى باشوورى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)، ئه‌ویش به 14 خاڵ له 8 یارى (4 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن) و (19-8 گۆڵ) و (+11 گۆڵ).
شایه‌نى باسه شێركۆ فایه‌قى ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى به‌درێسى ژماره 12 ده‌رده‌كه‌وێت، تائێستا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا 7 یارى له ئیتانى یانه‌كانى سوید ئه‌نجامداوه و 515 خولهك ده‌ركه‌وتووه و 1 گۆڵیشى تۆماركردووه.