پاڵه‌وانێتییه‌كى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین له‌ساڵیادى كۆچى ناواده‌ى كه‌مال جه‌لاله‌دین

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى هه‌ولێر هەشتەمین پاڵەوانێتی شەترەنج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین) به‌ڕێوه‌ده‌بات و وه‌ك یانه‌كه ئاشكراى كردووه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ رێزلێنانه له‌ساڵیادى كۆچى ناواده‌ى ناوبژیوانی نێودەوڵەتی شه‌تره‌نج و مامۆستا و راهێنەر و رێنیشاندەرمان خوالێی خۆشبی ( که‌مال جه‌لاله‌دین).

پاڵه‌وانێتییه‌كه رۆژى شەممەى داهاتوو 18ى ته‌مموزى 2020 به‌سیستمى خێرا (بلیتز) رێكده‌خرێت و ژماره‌ى به‌شداربووان، ژماره‌ى جهولهكان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه یارییه‌كان به‌چه‌ند جه‌وله به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد كه یانه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌نده به‌یارى شه‌تره‌نج و تاكه یانه‌ى كوردستانه، رایگه‌یاندووه كه بەداخەوە ئەمساڵ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه وەک خێزانێکی گەورە نەمانتوانی لەهۆڵەکانی یانەدا یادی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و مامۆستا و راهێنەرو رێنیشاندەرمان خوالێى خۆشبى كه‌مال جه‌لاله‌دین بكه‌ینه‌وه، بکەینەوە، بۆیە پێمان باشبوو ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه بەشێوەی ئۆنڵاین ده‌كرێ، وەک ڕێز‌و و وەفایەک بۆ ئەم کەڵە پیاوە کەهەرگیز ناتوانین لەیادی بکەین، به‌ناوى ئه‌وه بنێین.

شایه‌نى باسه خوالێخۆشبوو كه‌مال جه‌لاله‌دین خه‌ڵكى شارى دهۆك-ه و چوار منداڵى هه‌یه (3 كچ و كوڕێك) كارین و دلین و ڤین و مسته‌فا كه هه‌ر چواریان شهترهنجزانن و یاریزانى زۆر باشى یارییه‌كه‌ن.