كۆتایی چیرۆكى كاوه ره‌زایی كرماشانى له‌گه‌ڵ كلوب پروچ!

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى بروچ (كلوب بروچ)ى به‌لژیكایی وێنه‌ى به‌كۆمه‌ڵى یاریزانان و ستافى راهێنه‌رانى بۆ وه‌رزى 2020-2021 بڵاوكرده‌وه و له‌وێنه‌كه‌دا كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى كوردى یانه‌كه‌ى تێدا نییه و میدیاكانى وه‌رزشى وڵاته‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه یاریزانى ناوبراو نزیكه له‌ڕۆیشتنى یەكجارهكى له‌یانه‌كه‌دا.

میدیاكان ئه‌وه‌شیان دركاندووه كه كاوه ره‌زایی ته‌مه‌ن 28 ساڵ پاش وێنه‌گرتنه به‌كۆمه‌ڵه‌كه به‌شدارى لهمهشقهكانى یانه‌كه‌شیدا كردووه، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی چیرۆكى یاریزانى ناوبراوه له‌گه‌ڵ یانه‌ى بروچ و فیلیپ كلیمنت-ى راهێنه‌رى یانه‌كه پێشتر ئه‌وه‌ى بهلێپرسراوانى یانه‌ى بروچ راگه‌یاندووه كه ئه‌م یاریزانه بۆ ئه‌و گونجاو نییه و پێویسته بیفرۆشن، چونكه ناتوانێت وه‌ك یاریزانى سه‌ره‌كى یانه‌كه پشتی پێ ببه‌ستێت.

له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌ك رۆژنامه‌ى گۆڵ-ى ئێرانى بڵاوى كردۆته‌وه، كاوه ره‌زایی ناوى له‌لیستى ئه‌و یاریزانانه دایه كه یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران به‌نیازه بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران بۆندیان له‌گه‌ڵدا بكات و هه‌روه‌ها ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه كه یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ-ى به‌لژیكایی كه له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى یارى ده‌كات، یه‌كێكى تره لهكڕیارانى یاریزانى ناوبراو.

شایه‌نى باسه یانه‌ى بروچ كه له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ) ركابه‌ریی ده‌كات هاوینى ساڵى 2018 تا هاوینى ساڵى 2022 به‌پێى بۆندێك كاوه ره‌زایی كرماشانى هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران-ى له‌یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى هاونیشتمانى به‌بڕى پێنج ملیۆن یۆرۆ كڕى.