هەواڵ

گۆڵچییە کوردەکە بۆندی یانە گەورەکانی بەغداد رەتدەکاتەوە

یاسین کەریم گۆڵچی بەتوانای کورد جارێکی تر وەفای بۆ یانەی مینای شاری بەسرە دووپاتکردەوە و رەتیدەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ یانە گەورە و بەناوبانگەکانی بەغداد ئیمزابکات.

بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق کەوابڕیارە ناوەڕاستی مانگی ٩ دەستپێبکات، یاسین کەریم گۆڵچیە بەتواناکەی کورد لەیانەی مینا مایەوە، هۆکاری یەکەمی مانەوەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ پاڵپشتی و رێزگرتنی هاندەرانی یانە شین پۆشەکەی بەسڕە لێی.

لەساڵی ٢٠١٦ وە یاسین پەیوەندی بەریزەکانی یانەی مینا کردووە و لەو کاتەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بەهۆی بەرزی ئاستیەوە پێگەی گۆڵچی یەکەمی بۆخۆی گرتووە و پێش هەریەکە لەنور سەبڕی و کەرار ئیبراهیمی گۆڵچی کۆچکردوو کەوتۆتەوە، زۆربەی هەفتەکان لەپێکهاتەی نموونەیی هەفتانەی خولی نایابی عێراق بووە.

چەند نموونەیەک لەئاستە بەرزەکەی یاسین کەریم ببینە:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close