هەواڵ

ریاڵ مەدرید پاشای ئیسپانیایە

هەفتەی پێش کۆتایی لا لیگا بووە خاڵی کۆتایی ململانێکانی ئەم وەرزەی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یانەی شاهانە هەموو خەونەکانی بلاوگرانای بۆ بوونە پاڵەوان تێکدا.

لەم جەولەیەدا ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی زێڕینی بەدەستهێنا هەرچەندە لە کۆتاییەکانی یارییەکەی کەبەرامبەر ڤیاریاڵ بوو تووشی زەحمەت بوو، بەڵام دواجار بردیەوە و نازناوی ئەم وەرزشەشی لەگەڵ بردەوە.

بارسێلۆناش کەبەهیوایەکی کەمەوە چووە یاریگا و بێهیواییەکەش بەئاست و ئەنجامی یارییەکەوە دیاربوو، ١٣ سەرەتا ئۆساسۆنا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام دواتر بارسێلۆنا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، هەرچەندە لەخولەکی ٧٧ ەوە ئۆساسۆنا بە دە یاریزانەوە یارییان کرد، سەرەڕای ئەوە گۆڵی دووەم و بردنەوەیان تۆمارکرد.

بەم ئەنجامانە ریاڵ مەدرید توانی پێش کۆتایی هاتنی خولەکە بەیەک هەفتە بەکۆکردنەوەی ٨٦ خاڵ و بەجیاوازیی ٧ خاڵ بووە پاڵەوانی لا لیگا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close