بەڤیدیۆ: هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه هاوبه‌شى بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌یان كرد

ئا: سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (داڵه‌هۆ ئیراندوست و ئه‌حمه‌د یاسین) به‌گۆڵ و ئه‌سیست به‌شدارییان كرد لهبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌ى هێكن له‌یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)دا و یانه‌كه‌شیان گه‌یانده خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه.
رۆژى 16ى ته‌مموزى 2020 له‌یارییه‌كى گرنگى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى ئالسڤێنسكانى ساڵى 2020دا، یانه‌ى هێكن به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ناوه‌ڕاستكارى كورد و یه‌ده‌گى ئه‌حمه‌د یاسین-ى ناوه‌ڕاستكارى كورد، له‌سه‌ر یاریگاى خۆی (براڤیدا ئه‌رینا)دا میواندارى له‌یانه‌ى ئێلفسبۆرگ كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى تاكهلایهنهدا یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا توانى به‌ئاست و به‌ئه‌نجام 6-0 براوه‌بێت و به‌م نیو ده‌رزه‌ن گۆڵه گۆڵبارانى یانه‌ى میوانى بكات و قه‌ره‌بووى شكسته‌كه‌ى هه‌فته‌ى پێشووى 1-3 به‌یانه‌ى میالبى بكاته‌وه و به‌م ئه‌نجامه گه‌وره‌یه‌ش توانى به‌جیاوازى گۆڵ بگاته خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى.

له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا هه‌یه‌كه له ماتیاس دینگلاند و گوستاڤ بیرگرین له‌خوله‌كه‌كانى 43 و 45+4دا یانه‌ى هێكن-یان كرده خاوه‌نى دوو گۆڵ و له‌نیوه‌ى دوه‌میشدا سه‌ره‌تا ئه‌لیكسه‌نده‌ر سودێرلوند له‌خوله‌كى 50دا گۆڵى سێیه‌مى كرد و دواتر داڵه‌هۆ ئیراندۆست-ى یاریزانى لاوى كورد كه ته‌مه‌نى 22 ساڵە له‌خوله‌كى 57دا گۆڵى 4-0ى بۆ یانه‌كه‌ى پهپهناڵتى تۆماركرد و هه‌ر ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى كورد له‌خوله‌كى 86دا بهپاسێكى ئه‌حمه‌د یاسین-ى یاریزانى كوردى فه‌یلى گۆڵى 5-0ى یانه‌كه‌ى و دووه‌مى خۆى كرد و دواگۆڵیش ئه‌حمه‌د یاسین له‌خوله‌كى 90+1دا تۆمارى كرد ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى یاریزانى ناوبراو له‌خوله‌كى 78دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ هاوبه‌شى له‌یارییه‌كه‌دا كرد.
به‌م ئه‌نجامه گرنگه‌ش، یانه‌ى هێكن ئێستا به‌جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كانى دیۆرگاردن و ڤاربێرگز بۆیز و مالمۆ و میالبى و ئێلفسبۆرگ له‌خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دایه به 13 خاڵ له 8 یارى (3 بردنه‌وه، 4 یه‌كسانبوون، 1 دۆڕاندن) و (15-7 گۆڵ و 8+ گۆڵ).
پاش كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى ئالسڤێنسكان، ئێستا داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست 4 گۆڵى له 8 یاری و 655 خولهك یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ى هێكن-دا هه‌یه و ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى-ش خاوه‌نى 1 گۆڵ و 2 پاسى گۆڵه له 8 یاری و 451 خولهك یاریكردندا.