هەواڵ

مێسی چی وت؟ كەسی نەهێشتەوە!

مێسی بە توڕەییەوە دوای لەدەستدانی لالیگا ئاستی تیپەكەی بە لاواز و ناجێگیر ناوبرد و پێی وایە بەم شێوەیە ناتوانن كێبڕكێی چامپیۆنس لیگ بكەن، رەخنەی لە هەموو یانەكە گرت.

لە هەفتەی 37 ی لالیگادا بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی بە ئۆساسۆنا دۆڕا و لەبەرامبەردا ریاڵ مەدرید لە ڤیاریالی بردەوەو جامی لالیگا بە فەرمی درا بە ریاڵ مەدرید، ئەوەی كە كاردانەی زۆربوو لێدوانەكانی لێونێل مێسی بوو كە پاش یاریەكە كردی.

مێسی سەبارەت بە دۆڕاندنەكەی ئۆساسۆنا دەڵێت “پێشبینیمان نەكرد یان نەمان ویست بەم شێوەیە كۆتایی بێت، بەڵام ئەوە كاردانەی ئاستی ئێمەیە لەم وەرزەدا”، بەرشەلۆنە دوای 42 یاری لە لالیگا یەكەم جارە توشی شكست بێت لە كامپ نو.

دواتر كاپتنەكەی بەرشەلۆنە دەڵێت “ئاستمان ناجێگیر و لاوازە! بەرامبەر ئەو تیپانەی كۆششی زۆرو هەوڵی بردنەوەو دەدەن دوچاری شكست ئەبین و بە ئاسانی گۆڵمان لێ ئەكرێت”.

سەبارەت بە ریاڵ مەدرید مێسی ئەڵێت “مەدرید ئەوەی لەسەریان بوو كردیان، لەدوای دەستپێكردنەوە هەموو یاریەكانیان بردەوە دەبێت ئەو مافەیان بەینێ، ئێمەش هاوكاریمانكردن بەوەی چەندین خاڵمان لەدەسدا كە نەدەبوو لەدەستی بدەین”.

“پێویستیە رەخنە لە خۆمان بگرین، لە یاریزانەكانەوە دەستپێ دەكات بۆ تەواوی یانەكە، مەدرید هەموو یاریەكانیان بردەوە، بەڵام ئێمە بەرشەلۆنەین و پێویستە لەسەرمان هەموو یاریەك بەرینەوە، پێویستیە سەیری خۆمان بكەین نەك بەرامبەرەكەمان”.

بەرشەلۆنە هێشتای هیوای ماوە كە ئەم وەرزە بەبێ نازناو تەواو بكات بۆ یەكەمین جار لە دوای 2007-2008 ەوە بەوەی لە چامپیۆنس لیگ مانگی داهاتوو یاری ئەكەن.

مێسی باسی لە چامپیۆنس لیگی و یاریەكەی ناپۆلی كردوەو دەڵێت “پێشتر وتومە كە بەم شێوەیە یاری بكەین ناتوانین لە چامپیۆنس لیگ ئەنجاممان هەبێت! وەكو بینیمان تەنانەت نەمان توانی لالیگاش بەرینەوە”، پاشان ئەڵێت “ئەبێت گۆڕانكاری گەورەبكەین و ئەگەر وانەبێت تەنانەت بە ناپۆلیش ئەدۆڕێین! پێویستمان بە هەندێك كات هەیە تا بارودۆخمان باش ئەبێت دواتر پێویستە لە سفرەوە بیر لە چامپیۆنس لیگ بكینەوە”.

لە كۆتاییدا مێسی ئەڵێت “هاندەران توڕەن لەوەی لەم وەرزەدا رویدا ئەوەش ئاساییە، ئێمەش توڕەین، ئەوە ئاساییە كە دوای دۆڕاندن ئەوە كاردانەوەیان بێت، دوای دۆڕاندنەكەی رۆما و لیڤەرپوڵ ئارامیان نەماوە چونكە ئێمە هیچمان پێشكەش نەكردن”.

لێدوانەكانی مێسی توڕەیی زۆر پێوە دیاربوەو دەكرێت لە داهاتوشدا ئەوە رونبێتەوە كە ئایا مەبەستی چیە لەوەی بۆ یاری ناپۆلی ئەبێت گۆڕانكاری بكەین، بەڵام مێسی لەو قسانەیدا بە هیچ شێوەیەك باسی بۆندەكەی خۆی نەكردوە كە ساڵێكیكە كۆتایی دێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close