هەواڵ

بندیوارێکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرابوو

لیژنەی کاتی بەڕێوەبردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بەڕاگرتنی راژە و مووچەی ‌حسێن عەلی حسێنــــی رۆژنامەنــــووس کەلەســــاڵـــی ٢٠١٧ ەوە مانگانە ٧٥٠ هەزار دینــاری عێراقـــی وەرگرتووە بەبێ ئەوەی لەبارەگای یەکێتیەکە دەوامبکات.

ئــەو رۆژنامەنووسـە بەسیفەتی وتەبێژی لیـــژنەی پێشبـڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێـی عێراق دامەزراوە کەئەوکات عەبدولخالق مەسعود سەرۆکایەتی یەکێتیەکەی کردووە، بەڵام هیچ کاتێک لەمیانەی پیشەکەیەوە وەک وتەبێژی لیژنەی پێشبڕکێکان دەرنەکەوتووە.

بەووتەی چەند لایەنێکـــــــی ئاگادار لەڕەوشــــــــی تۆپی پێی عێراق ئەو کەسە تەنها بەرامبەر بێدەنگبوون و قسەنەکردنـــــــــی لەمیدیاکان لەسەر یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئەو مووچەیەی پێدراوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close