وتار

تاک دیفاعەکانی زیدان

ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە هەرتیپێک چامپیۆنس لیگی بردبێتەوە خاوەنی دوو تاک دیفاعی زۆر باش بوە، لە لیڤەرپوڵەوە بگەڕێرەوەو سەیریان بکە، نەک تەنها بۆ چامپیۆنس لیگ، گرنگی ئەو شوێنە لەزۆر تیپی بەهێزی تردا هەیە.

راستە گرنگە تیپ خاوەنی دوو یاریزانی بەتوانابێت لەو شوێنە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە زۆر راهێنەر رێگە بەو دوو دیفاعە نادات بە ئازادی بچنە پێشەوە، زیدان نمونەیەکە لەو راهێنەرانەی کە کارڤاخال و مێندی (مارسیلۆ) بەردەوام پێکەوە لە پێشەوەن وەکو لە وێنەکەدا دەیبینن.

بۆ ئەوەی دوو تاک دیفاعەکە بچنە پێشەوە پێویستت بە سێ خاڵ هەیە بۆ جێبەجێکردنی :

١.راهێنەرێکی خاوەن ئەقڵیەتی هێرشبردن.
٢.دوو دیفاعی دڵی بەرگری زۆر باش.
٣.ئیرتکازێک کە خێرا و باشبێت لە بچڕانی تۆپەکان.

سەیری لیڤەرپوڵ بکەن چەند سودی لە ئارنۆڵد و رۆبەرتسن بینیوە، هێندەی یاری دروستکەرێک گۆڵیان دروستکردوە.

هێنانە پێشەوەی دوو تاک دیفاعەکە چارەسەری زۆر کێشەی لایە بۆ هەندێک یانە، بۆ نمونە ئەگەر ساری لە یۆڤانتۆس رێگە بدات کوادرادۆ و ئەلیکس ساندرۆ لەو شوێنەی وێنەکەبن و تۆپی بەرز بۆ هێرشبەرەکان دروستبکەن ئەمەش وا دەکات تیپی بەرامبەر بڵاو بێتەوەو لە ناوەڕاستەوە ئاسانتر یاری بکرێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لەسەردەمی یەکەمی زیدان دا کارڤاخال و مارسیلۆ زۆر زیاتر لە پێشەوە بوون، بەڵام ئەمساڵ زیدان بەپێی پێویست رێگەیان دەدات بچنە پێشەوە، کەی ویستی هەردوکیان وەکو یاری ڤیاریاڵ دەنێرێتە پێشەوە، یان کارڤاخال دەهێنێتەوە ناوەند و دەیکات بە تاک دیفاعی هەڵگەڕاوە.

ئەوەی زیدانی سەرکەوتوو کردوە خۆی نابەستێتەوە بەهیچ شێواز و پلانێکی دیاری کراوەوە، کەی ویستی دیفاعی ئەکات، کەی ویستی هێرشبەری یاری ئەکات، تاک دیفاع و ناوەڕاست و هێرشبەر بەردەوام ئەرکیان دەگۆڕێت، تیپەکەش بەباشی جێبەجێی ئەکەن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close